ئاب 12, 2018 12:22 Asia/Tehran
  • ڕاوێژکاری موگرینی :نیازی ترامپ لە وتووێژ، ناچارکردنی ئێران بە چۆک دادانە

ڕاوێزکاری بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتیی ئەورووپا لەسەر ئەو باوەڕەیە کە نیازی سەرۆکی ئەمریکا بۆ وتووێژ لەگەڵ ئێران بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی نوێ نییەبەڵکوو ناوبراو بە نیازی ناچارکردنی ئێرانە بۆ چۆک دادانە.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی تەسنیم، ناتالی توچی، ڕاوێژکاری فێدێریکا موگرینی  بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکتێی ئەورووپا وێڕای پێداگری لەسەر ئەمەی کە  ئێران  بە شایەتی یازدە خولی ڕاپۆرتەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی ، پێبەندی  بەرنامەی هەوڵی هاوبەشی ناڤۆکی واتە بەرجام بووە، کشانەوەی ئەمریکا لە بەرجامی وەک بنپێکەری یەکێک لە گرینگترین بنەماکانی یاسای نێودەوڵەتی واتە  بنەمای  پێویستی گرێبەستەکان، ڕاگەیاندووە.

توچی  بە ئاماژەدان بەمەی کە گەڕاندنەوەی بایکۆتەکان وەک هەوڵێکی سیاسی  بۆ هێنانی  ئەمریکا بۆسەر مێزی وتووێژ،  مەنتقێکی کەمی هەیە  وتیشی کە وتووێژکردن بۆ سەرکەوتن پێویستی بە نیازپاکی دوولایەنە.

ڕاوێژکاری  بەرپرسی  سیاسەتی  دەرەوەیی یەکێتیی ئەورووپا وتیشی  : بنپێکرانی بەرجام لەلایەن ئەمریکا ئەو  متمانە کەمەش  کە لەماوەی دوازدە ساڵ وتووێژ بە دەست هاتبوو لە ناوبردووە و ئێستاش  نیازی دەوڵەتی ترامپ  نەک وتووێژ لەگەڵ ئێران بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی نوێ، بەڵکوو  ناچارکردنی ئێران بۆ چۆک دانانە.

ناتالی توچی  هەروەها وتی  ئەورووپا  هیچکات  لەگەڵ دەوڵەتی ئەمریکا بەرەوڕوو نەبووە    کە بیەوێ  نیزیکترین هاوپەیمانانی لەبەر پێبەند بوون بە ڕێککەوتنێک کە ئەمریکاش مۆری کردووە و لەریزی یاسانێودەوڵەتییەکانە، تەمێ بکات، بەڵام ئێستا ڕەوشێکی بێ وێنە  دامەزراوە و ئەوروپییەکان تازە خەریکن لەگەڵی بەرەوڕوو دەبنەوە.

دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا هەشتەمی مانگی   مەی، بە دووپات کردنەوەی  تۆمەتە بێ بنەماکان بە دژی ئێران، کشانەوەی  واشینگتۆن لەبەرجامی ڕاگەیاند.ئەم کارەی ترەمپ لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات  ولە ئاستی  نێودەوڵەتی دا بەتوندی  ئیدانە کرا.

سەرپەیڤ