دانپێدانانی مێژوویی ترەمپ: هەڵەی مەزنی ئەمریکا، ئامادەبوون لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین بوو
سەرۆکی ئەمریکا جارێکی تر پێداگری کرد ، ئامادەبوونی چەکدارانی ئەم وڵاتە لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین لە سەرەتاوە هەڵە بووە .
دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەمە لە وتووێژی تایبەت لەگەڵ رۆیتەرز دانی لەسەر ئەوە دانا ئەم وڵاتە قەت نابێ لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین دا بواتای و ئەم کارە هەڵەی گەورەی ئەمریکا لە سەردەمی مێژوو دا بووە .
ترەمپ هەروەها وتیشی : گۆڕانکارییەکانی ئەفغانستان و سەرانسەری ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین هەمیشە پێ و شوێن دەگرێت و ئەمریکا پێداچوونەوەی هەمیشەیی لە دۆسیەکانی ئەفغانستان و ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین درێژە پێ دەدات.
دوناڵد ترەمپ پێشتر بە ڕاگەیاندنی ئەمەی ئەمریکا لەماوەی ئامادەبوونی حەڤدە ساڵەی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین حەوت تریلیوون دولاری خەرج کردووە ، دانی لەسەر ئەوە دانا، ئامادەبوونی ئەم وڵاتە لە ناوچە جگە لە مەرگ و نەمان و تێک ڕووخان هیچ دواهاتێکی نەبووە.
دانپێدانانی سەرۆکی ئەمریکا نیشان دەدات دەستێوەردانی ماڵوێرانکەری ئەیاڵەتی یەکگرتوو لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین زۆرتر لە حەوت هەزار میلیار دولار بو ئەم وڵاتە خەرجی هەڵگرتووە و بۆ خەڵکی ئەمریکا هیچ قازانجێکی نەبووە .