سەرۆک کۆماری ئەمریکا:باپێتان بڵێم ئەگەر لەپۆستەکەم دوور بخرێمەوە بازاڕەکان هەرەس دەهێنن و هەمووان هەژار دەکەون
داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا کە ھەموو شتێک بە پێوەرەی پارەو دارایی ھەڵدەسەنگێنێ لە دوایین وتە سەیروسەمەرەکانی ڕاگەیاندووە:ئەگەر لەپۆستەکەم دوور بخرێمەوە بازاڕەکان هەرەس دەهێنن و هەمووان هەژار دەکەون .
سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاندووە: ئەگەر لە پۆستەکەم دوورم بخەنەوەى ئەوا بازاڕى دارایى هەرەس دەهێنێت و هەمووان هەژار دەکەون.
دۆناڵد ترەمپ بە تۆڕى"فۆکس ئەند فرێندس"ى ڕاگەیاندووە: باپێتان بڵێم ئەگەر لەپۆستەکەم دوور بخرێمەوە، باوەڕم وایە بازاڕەکان هەرەس دەهێنن و هەمووان هەژار دەکەون".
ترەمپ، دەڵێت" نازانم چۆن کەسێک کە کارێکى جوانى ئەنجام داوە دووردەخرێتەوە".
سەرۆک کۆماری ئەمریکا باسی ئەوەشی کردووە کە لە ماوەى سەرۆکایەتیەکەیدا هەلى کارى دۆزیوەتەوە و ئابوریى وڵاتەکەى گەشەى کردووە، ترەمپ پێداگرى کردووە"ئەگەر لە هەڵبژاردنەکانى ساڵى ٢٠١٦دا هیلارى کلینتۆن سەرکەوتنى بەدەست هێنابایە، ئەوا خەڵکى ئەمریکا لە بارودۆخێکى زۆر خراپتردا دەبوون.