ترامپ: لەگەڵ ئوون پێوەندییەکی بێ وێنەم هەیە
دوناڵد ترەمپی ، سەرۆکی ئەمریکا وتی : لەگەڵ کیم جونگ ئوون، ڕێبەری کۆریای باکوور، پێوەندییەکی باشی هەیە .
بەپێی ڕاپۆرتی ڕویتەرز، سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە هەروەها وتیشی : بەشێک لە گرفتی کۆریای باکوور هاوپێوەندە بە ناکۆکیی بازرگانیی ئەمریکا لەگەڵ چین.
ئەمەش لەحاڵێکدایە کە پیونگ یانگ لە نامەیەک دا کەبەشێوەی ڕاستەوخۆ گەیشتوەتە دەستی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە ئەگەری شکستی وتووێژی چەک داماڵینی ناڤۆکیی نیمچەدوورگەی کۆریا، وشداریی داوە.
کەناڵی تەلەفزیونیی ئەمریکایی سی ئێن ئێن ، ڕاپۆرتی دا ، کاربەدەستانی کۆریای باکوور لە نامەیەک دا بۆ ئەمریکا وشدارییان داوە وتووێژەکانی ھاوپەیوەند بە چەک داماڵینی ناڤۆکیی نیمچە دوورگەی کۆریا جارێکی تر بکەوێتە مەترسییەوە و لەوانەشە بەرەوڕووی شکست بێتەوە.
ئەم نامەیە بەشێوەی ڕاستەوخۆ گەیشتوەتە دەستی مایک پومپێئوی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا .
لەم نامەیە ڕاگەیەندراوە : دەوڵەتی کیم جونگ ئوون، ڕێبەری کۆریای باکووری، هەست بەوە دەکات ناتوانێ پێشکەوتنێک لە ڕەوتی چەک داماڵینی ناڤۆکیی نیمچە دوورگەی کۆریا بەدی بێنێ.
ڕۆژنامەی ئەمریکی واشینگتۆن پۆستیش ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند : دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا سەفەری مایک پۆمپێئو بۆ کۆریای باکووری دوای وەرگرتنی نامەیەکی توند لەلایەن کیم یونگ چولی سەرۆکی پێشووی ڕێکخراوی هەواڵگریی کۆریای باکوور هەڵوەشاندووەتەوە.