ڕەخنە وگازەندەی باراک ئۆباما لە کردەوەی سەرۆک کۆماریەتی دۆناڵد ترامپ
سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا هێواداری دەربڕی: هەڵبژێردرانی دۆناڵد ترامپ وەکوو سەرۆک کۆمار، ببێتە هۆی بەشداری و ئامادە بوونی زۆرتری ئەمریکیەکان لە بەردەم سەندوقەکانی دەنگدان لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو.
"باراک ئۆباما " ڕۆژی جومعە لە زانکۆی ئایلینویز "لە شیکاگو وتی: ئەگەر پیتان وایە هەڵبژاردەنەکان گرینگ نیە ، هیوادارام کە سەرۆک کۆمارەتی دووساڵی ڕابردووی ترامپ ئەم ڕوانگەو بیرۆکەیەی خەڵکی ئەمریکا دروست بکات وبیگوڕێت. سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا ڕایگەیاند: ئەگەر خەڵکی ئەمریکا ئەو شتەی کە لەحاڵی حازر دەقەومێت پییان خۆش نیە ، نابێ بیر لەوە بکەنەوە کە لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو بەشداری نەکەن. دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئێستاکەی ئەمریکا لەناو کۆی لاینگرانی خۆی لە ئیالەتی داکوتای باکووری لە کاردانەوە بە قسەکانی باراک ئۆباما بە تانە وتەشەر وتی: وتاردانی ئۆبامام بیست بەڵام خەونم لیی کەوت. فەرمانەکان، بیروڕادەربڕینەکان، کردەوە وئاکار وڕەفتاری شەڕاشویانە ولە زۆرێک بابەتیش بێ ئەدەبانەی دۆناڵد ترامپ بووە بە هۆو زۆرێک لە خەڵک وسیاسەت وانانی ئەمریکایی ، پلەی سەرۆک کۆمارەتی ئەم وڵاتە شیاوی ناوبراونەزانن." ئەستیو بنن" ڕاوێژکاری پایەبەرزی پێشووی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ، ڕۆژی چوارشەممە لە فیلمێکی مستند ولەقاودەری نوێ پێش بینی کردووە ئەمریکا بەرەو شوڕشێک دەڕواتە پێش کە هەموو شت تۆشی گوڕان دەکات. ڕاوێژکاری پایەبەرزی پێشووی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەقاوی دا کە : درێژەی دابەشکردنی نادادگەرانەی سەروەت وسامان لە ئەمریکا ، ئەم وڵاتە تۆشی گوڕان دەکات.