ئه‌یلوول 19, 2018 16:33 Asia/Tehran
  • گردبوونەوە لەبەردەم کۆشکی سپی بەمەبەستی دەربڕینی ناڕەزایەتی بە هەڵوێسی کۆچبەریی ترامپ

ژمارێک چالاکڤانی مافی مرۆڤ، لەپێناو دەربڕینی ناڕەزایەتی بە بڕیاری سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ کەم کردنەوەی ژماری کۆچبەران، لەبەردەم کۆشکی سپی کۆبوونەوە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئانادۆڵ، ئەو گردبوونەوە رۆژی چوار شەممە پاش ئەوە بەڕێوە چوو کە حکومەتی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند کە وەرگرتنی پەناخوازان و کۆچبەرانی داواکاری چوونە ئەو وڵاتە لەساڵی دراڤیی٢٠١٩، بەرتەسکتر دەکا.

"مایک پۆمپێئۆ" وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، بەپێی ڕێژەی نوێی وەرگرتنی کۆچبەران، تەنیا سی هەزار کەس لە ساڵی دراڤیی داهاتوو وەردەگیردرێن.

ئەو ڕێژەیە، نزمترین ڕێژە لەچەند دەیەی ڕابردوویە.

ڕادەی وەرگرتنی کۆچبەران و پەناخوازان لە ئەمریکا لە ساڵی دراڤیی٢٠١٨نزیک بەچل وپێنج هەزار کەسە.

"باب مێنندز" سێناتۆری دیموکرات، بڕیاری حکومەتی ئەمریکا بۆ کەمکرانی ژماری کۆچبەران، ی بە"زاڵمانەو بیرتەسکانە" زانی.

سەرپەیڤ