تشرینی یه‌که‌م 22, 2018 18:30 Asia/Tehran
  • داخوازی ئەڵمان بۆ ڕاگرتنی  هەناردەی چەک لە ئورووپاوە بۆ عەرەبستان

وەزیری ئابووری ئاڵمان هەڵوێستی هاوبەشی وڵاتانی ئوروپایی بۆ ڕاگیرانی فرۆشی چەک بە عەرەبستان تا دیاریکرانی ڕاستیەکانی ڕووداوی کوشتنی خاشقچی داوا کرد .

 بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی ڕادیو تەلەفیزون  پیتر  ئالتمایر " وتی  تەنیا لە کاتێکدا کە وڵاتانی  ئوروپایی ڕازی بن  بە ڕاگیرانی   فرۆشی چەک بە عەرەبستان  ،  ڕژیمی سەعوودی دەکەوێتە ژێر کاریگەریەوە .   ئانگلا مێرکل  سەدری ئەعزەمی  ئاڵمانیش  بە ئیدانە کرانی  کوژرانی  جەماڵ خاشقچی  ڕایگەیاندووە  تا دیار بوونی  گۆمانەکانی    ئەو دۆسیە  هەر جۆرە  هەناردەی  چەک  لە ئاڵمان بۆ عەرەبستان ڕادەگیردرێت .  جەماڵ خاشقچی   دووی  ئوکتوبر  دوای چوونی  بۆ کونسولخانەی  عەرەبستان  لە ئەستەمۆڵی تورکیا  ون بوو  و چەن   ڕۆژ دوای  ئەوە  مێدیاکان  باسیان کرد لە کوشتنی  ناوبراو .  ڕژیمی سەعوودی   ڕۆژی شەمە  دەرەنجام  دوای 18  ڕۆژی کوژرانی  خاشقچی  لە ناوخۆی کونسولخانەی  عەرەبستان لە ئەستەمۆڵی تورکیا ی پشت ڕاست کردەوە بە لام ئیدەعای کرد  کە ناوبراو بە هۆی  تێکهەڵچوون  لە گەڵ کەسێک  کوژراوە

سەرپەیڤ