تشرینی دووه‌م 21, 2018 16:39 Asia/Tehran
  • هاوکاریی ئابووریی لەگەڵ ئێران، تەوەری ڕاوێژکاریی نێوان ڕووسیاو ئوروپا

جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند کە مۆسکۆ خەریکی ڕاوێژکردنە لەگەڵ یەکێتی ئوروپا سەبارەت بە پەرەی هاوکاری ئابووریی لەگەڵ ئێران

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی تاس، "سێرگئی ریابکۆف" جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ئەمڕۆ چوارشەممە وتی: مۆسکۆ درێژە دەدا بە ڕاوێژکردن لەگەڵ بەرپرسانی ئوروپایی و ئێران بەمەبەستی جێ بەجێ کرانی بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش(ڕێککەوتنی ئەتۆمی) .

ریابکۆف بەئاماژە بە پێبەندبوونی ڕووسیا بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی وتی: لە بەشی دابینکرانی ئیمتیازە ئابوورییەکان بۆ ئێران لەچوارچێوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی پێویستە هەوڵەکان بۆ دەسڕاگەیشتن بەو ئامانجە،  چڕبکرێتەوە.

دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا، هەشتی مای بەشێوەی یەکلایەنە بە پێشێلکردنی بەڵێنیەکانی واشنگتۆن هاوپێوەند بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، ئەو وڵاتەی لەو ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییە بردەدەر و گەڕانەوەی ئابلۆقە ناڤۆکییەکانی ڕاگەیاند.

خولی یەکەمی ئابلۆقە دژە ئێرانییەکانی ترامپ، لە حەوتی ئاگۆستەوە جێ بەجێ کرا، و خولی دووهەمیش پێنجی نۆڤمبەر بەفەرمی جێ بەجێی کرد.

چوونەدەری ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، لەگەڵ ڕەخنەو گازندەی بەرفراوانی جیهانی بەتایبەت لایەنەکانی دیکەی واژۆکەری ئەو ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییە بەرەوڕوو بووە.

بەریتانیا، فەڕانسە، ڕووسیا، چین، ئاڵمان و یەکێتی ئوروپا ڕایانگەیاندووە، پێبەندن بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی  و داکۆکی لێ دەکەن.

سەرپەیڤ