تشرینی دووه‌م 30, 2018 16:52 Asia/Tehran
  • هەوڵی گوترێش بۆ دەسپێکی دانوستانەکانی یەمەن تا ژانیڤەری

سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان گوتی ئەم رێکخراوەیە لە هەوڵی ئەوەدایە لە یەک مانگی داهاتوودا وتووێژی مانادار بۆ ئاشتیی لە یەمەن دەسپێ بکات .

بەپێی راپۆرتی رۆیتێرز ، ئانتۆنیۆ گوترێش رۆژی هەینی لە پەراوێزی دانیشتنی گروپی بیست لە ئارژانتین گوتی بەنیاز نیە چاوەڕوانیەکان لە بارەی ئەم وتووێژانە بەرز کاتەوە بەڵام لە هەوڵی دەسپێکردنەوەی وتووێژەکاندایە .

گوترێش بە داننان بەوەی کە هەوڵدان بۆ دانوستانەکانی ئاشتی یەمەن بەر لەوە بە جاران نوشوسوتی هێناوە ، لە هەمان کاتدا هیوای خواست ئەم وتووێژانە تا بەر لە کۆتایی ساڵ 2018 دەست پێ بکرێتەوە .

عەخەبستان بە جاران بە تەگەرەنانەوە و رێگرتن لە ئامادەبوونی هەندێ لایەنی شەڕەکە لەسەر مێزی دانوستان ، رێگای گرتووە لەپێکهاتنی دانوستانی ئاشتیی یەمەن .

سەرپەیڤ