کانونی یه‌که‌م 10, 2018 17:52 Asia/Tehran
  • دەرکرانی حۆکمی دادگەی ئوروپا لە مەڕ برگزیت

دادگەی ئوروپا ، بەدەرکردنی حۆکمێک ڕای یەکجاریی خۆی لە مەڕ ڕەوتی جێ بەجێ کرانی ڕێککەوتنی چوونە دەری بەریتانیا لە یەکیەتی ئوروپا یا" برگزیت" ی ڕاگەیاند .

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕوێترز، دادگەی ئوروپا ئەمڕۆ دوشەممە بە دەرکردنی حۆکمێک ڕایگەیاند کە دەوڵەتی بەریتانیا دەتوانێ بە شێوەی یەک لایەنە لە بڕیاری خۆی بۆ چوونەدەر لە یەکیەتی ئوروپا برگزیت پیداچوونەوەبکات وئەم بڕیارە هەڵوەشینێتەوە.دادگەی ئوروپا ، هەروەها پیداگری کرد دەوڵەتی بەریتانیا دەتوانێ بەبێ مشورخوازی وڕاوێژکاری لەگەڵ وڵاتانی تری ئەندامی یەکیەتی ئوروپا، لە ڕەوتی برگزیت پیداچوونەوە بکات وڕایگرێت. دادگەی ئوروپا ، بە دەرکردنی حۆکمێک بە بەریتانیا ئیزنی داوە هەتا لە ڕیککەوتنی بەناو برگزیت بۆ چوونەدەر لە یەکیەتی ئوروپا بە شێوەی یەک لایەنە پیداچوونەوە بکات. ئەم حۆکمە لە دۆخێکدا دەرکراوە ، کە پەرلەمانی بەریتانیا بەنیازە سبەێنێ سێ شەممە لەبارەی ڕیککەوتنی برگزیت دەنگ وەربگریت. ڕێککەوتنی برگزیت ، بۆ پەسەن کرانی یەکجاریی پێویستی بە ٣٢٠ دەنگی ئەری لە ٦٥٠ نوێنەری پەرلەمانی بەریتانیا دەبێت. وتووێژەکانی چوونەدەری بەریتانیا لە یەکیەتی ئوروپا ، مارسی ٢٠١٧ دەسپێکرا وبەپێی ڕێککەوتنی دوولایەن دەبێ هەتا ساڵی ٢٠١٩ کۆتایی پێ بێت.

سەرپەیڤ