پوتین: بۆ بەرەنگار بوونەوەی بایکوتەکان، خۆمان بە هێز دەکەین
سەرۆکی ڕووسیا وتی کە وڵاتەکەی بۆ بەرەنگار بوونەوەی بایکۆتەکانی دژە ڕووسیی ڕۆژاوا، توانای ڕکابەریی ئابووری خۆی بەهێز دەکات.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی شین هۆوا ولادیمیر پوتین لە کۆبوونەوەی ساڵانەی لەگەڵ نوێنەرانی کۆمەڵی ئابووریی ڕوسیا وتی : وڵاتی ئێمە دەبێ بواری ڕکابەریەتی ئابووری خۆی لە چاو جیهان بەهێز بکات هەتا بتوانێ بە باشی بەرەنگاری بایکۆتەکانی ڕۆژاوا بێتەوە.
پوتین وتیشی : داکۆکی لە کۆمپانییەکانی روسی کە ئێستا لە دەرەوەی وڵات بەرەوڕووی هەندێ بەرتەسکین و هەروەها پەرەی دەرفەتەکان ئەولەویەتی سەرەکییە کە ئەمڕۆ بۆ ئابووریی ڕووسیا خاوەن گرینگایەتییەکی زۆرە.
سەرۆکی ڕووسیا وتیشی: بۆ بەرەنگار بوونەوەی بایکۆتەکانی ڕۆژاوا بە دژی موسکو دەبێ گەشەی پیشەسازیی وڵات خێراتر بکرێت، لێکۆڵینەوە و پەرەپێدان زۆرتر ببێت و بازاری نوێ لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات دابمەزرێ.