ناسرانی زیاتر لە هەزار گەشتی سیخوڕیی لەنزیک سنورەکانی ڕووسیا
وەزارەتی بەرگریی رووسیا ڕایگەیاند، زیاتر لە هەزار گەشتی فڕۆکەی شۆڤاریی بیانی لەنزیک سنورەکانی ئەو وڵاتە لەساڵی٢٠١٨دا ئەنجامی گرتووە.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: لە ساڵی ٢٠١٨دا یەکە رادیۆ تەکنیکییەکانی هێزی ئاسمانگەڕێی ڕووسیا، زیاتر لە ٩٨٠ هەزار ئامانجی ئاسمانی نامۆیان ناسی و پێوشوێنیان گرت.
بەپێی ئەو ڕاپۆرە، یەکەکانی ئەو هێزە رۆژانە نزیک بەپێنج هەزار ئامانجی ئاسمانی پێوشوێن دەگرن کە لەو ژمارە، ٢٥٠٠ فڕۆکەی سەربازیی بیانین.
لەو بەیاننامەدا ئاماژە نەکراوە بە ناوی ئەو وڵاتانەی فڕۆکە سیخوڕییەکانیان لەنزیک سنورەکانی ڕووسیا گەشتیان کردووە.
لە یەکساڵی ڕابردوودا، ژماری گەشت لێدانی شۆڤاریی فڕۆکە ئەمریکییەکان لەنزسیک سنورەکانی ڕووسیا زۆر زیاتر بوو لە وڵاتانی دیکە، بەجۆرێک کە میدیا ڕووسیەکان لانیکەم مانگی جارێک، هەواڵی هاوپێوەند بەو جۆرە گەشتانەو تەنانەت پێوشوێن گرتنیان لەلایەن فڕۆکە ڕووسییەکانی ڕادەگەیاند.