شوبات 12, 2019 18:38 Asia/Tehran
  • دەنگدانەوەی پڕ شکۆی ئاماده بوونی نەتەوەی ئێران لە ڕێپێوانی 22 ڕێبەندان لە مێدیا جیهانیەکان

ئامادەبوونی پڕشکۆ و بەچەمک و پڕواتای گەلی مەزنی ئێران لە ڕێپێوانی٢٢ی بەهمەنی١٣٩٧(یازدەی فێڤرییەی٢٠١٩) دیمەنی کەم وێنەی خوڵقاند چونکە هەم جێژنی چل ساڵەیی شۆڕشی ئیسلامی بەشێوەیەکی شیاو بەڕێوەچوو و هەمیش هەوڵی بەرچاوی بەرپرسانی ئەمریکی و زایۆنی بۆ بێهیواکردنی گەلی ئێران گۆڕدرا بە هیواو هومێد.

هاوبەشیی بەملوێنان ئێرانی لە سەرتاسەری ئێراندا لە بیست و دووی بەهمەن لەچاوی میدیا بیانییەکان شاراوە نەما و ئامادەبوونی بەربڵاوی خەڵک و پەیامی ئەو ئامادەبوونە بەشێوەیەکی تایبەت لە ڕاپۆرە هەواڵییەکان لەنێو میدیاکانی جیهاندا دەنگدانەوەی بوو.


هەواڵدەریی ڕۆیتەرز، هاوبەشیی خەڵکی ئێرانی لە ڕێپێوانی٢٢ی بەهمەن بەشێوەیەکی بەرچاو لێکدایەوەو لە ڕەنگدانەوەی وتاردانی سەرۆک کۆمار بەگێڕانەوە لەناوبراو ڕایگەیاند کە ئێران سورە لەسەر ئەوەی دەسەڵاتی سەربازی و بەرنامەی مووشەکیی بالستیکی خۆی پەرەپێ بدات.


"هشام جابر" کارناسی لوبنانی و سەرۆکی ناوەندی "توێژینەوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین" سەبارەت بە دەسەڵاتدارێتیی حکومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەڵێ: ئەمڕۆ شۆڕشی ئیسلامیی ئێران پاش تێپەڕ بوونی ٤٠ ساڵ لەوپەڕی گەشە و گەنجیی خۆیدایە. شۆڕشی ئیسلامی هەر لە هەمان سەرەتاوە بەرەوڕووی هەموو چەشنە پیلانگێڕی، گوشار و گەمارۆ بۆتەوە، بەڵام وێرای هەموو ئەو سەختی و سەخڵەتە هەر پاوەجێ و خۆڕاگر ماوەتەوە. ... شۆڕشی ئیسلامی ئەمڕۆ بووە بە زلهێزێک لە ناوچەکەدا."


هەواڵدەریی فەڕانسە بەئاماژە بەوەی کە سەرباری بارینی باران بەهەزاران کەس لە خەڵک لەناوەڕاستی تاراندا کۆبوونەوە، شۆڕشی ئیسلامی چل ساڵ لەمەوبەری بە بوومەلەرزەیەکی سیاسی ناوبرد کە کۆتایی هێنا بەهەزاران ساڵ پاشایەتی و هێشتا لەناوچەدا دەنگ دەداتەوە.


گرووپی زانیاریی "سوفان" کە لە نیۆیۆرکدا سەقامگیرە لە ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی خۆیدا (١١ی فێڤرییەی ٢٠١٩ی زایینی) بە ناوی "شۆڕشی نەرمڕۆی ئێران" بڵاو بوویەوە جەختی کرد: چلەمین ساڵیادی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە کاتێکدا بەڕێوە دەچێ کە پێگەی ناوچەیی ئەم وڵاتە گەیشتۆتە بانترین ئاست لە ساڵی ٥٧ بەم لاوە."


هەواڵدەریی شین هۆوای چینیش ڕاپۆری دا؛ خەڵکی ئێران لە ڕێپێوانە مەزنەکەیان لە شار وپارێزگای جۆربەجۆرەکانی وڵات، لەدژ حکومەتی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکاو گەمارۆ سەپێندراوەکانی ئەو وڵاتە بەسەریاندا، دروشمیان دا.

بۆ ڕووماڵی ڕێوڕەسمی ڕێپێوانی ئەمساڵ، لە شەش هەزار و ٥٠٠ پەیامنێری ناوخۆیی و دەرەوەیی ئامادە لە ڕێوڕەسمەکە، ٣٠٠یان میدیای نێودەوڵەتی بوون هەتا بۆ لاگرانیان لەسەرتاسەری جیهان سەبارەت بە دووپات بوونەوەی فەرتەنەئاسای بزاڤی گەلی ئێران هەواڵ وڕاپۆر بڵاو بکەنەوە.

هەروەها کاناڵی  یورو نیوز  فەڕانسا 24  هەواڵدەری ترەند ی  کۆماری ئازەربایجان  کاناڵی  تەلەفیزیونی  ڕووسیا ئەلیومی ڕووسیا  ڕۆژنامە ئەمریکیاییەکانی نیویورک تایمز  و واشنگتون پوست  ڕۆژنامەی  تایمزی  ئێڤ ئیندیا  ڕۆژنامەکانی  کانادایی  نەشنالپوست  و ونکووێر  سانی کەناڵی  تەلەفیزوینی  ئەلئەخباریە ی سووریا   و بنکەی هەواڵیی  تلەسووری  ڤێنزوئێلاش  لە ڕاپۆڕتگەلێکدا  ڕێپێوانی  پڕ شکوی  نەتەوەی  ئێرانیان  ڕۆماڵ کرد .


شۆڕشی ئیسلامی ئێران پاش تێپەڕ بوونی ٤٠ ساڵ؛ وێڕای هەموو پڕوپاگەندە و درۆ و  دەلەسەی دوژمنانی ئێستایش هەر لەوپەڕی هێز و دەسەڵات، گەشە و گەنجیدایە و  وێڕای ئەو هەموو پیلانگێڕییانە نیشانی داوە کە ناتوانێ گەلێکی گەورە تێکشکێنێ. گەلی ئێران ئەوەیان سەلماند کە لە هیچ باروودۆخێکدا و بە هیچ لەونێ بەرامبەر بە زۆربێژی و زاڵێتی خوازیی ئەمریکا بە چۆکدا نایەن و بە ویست و ورەی بەرزیان درێژە دەدەن بە ڕێگا و ڕێبازی خۆیان. ئەم خۆڕاگرییە و پاراستنی ویست و ورەی دژە ئیستیکبارییە لەو فەکتەرە گرینگایەنەیە کە هەموو پێشبینی و چاوەڕوانییەکانی دوژمنان تێکدەشێوێنێ و دەبێتە هۆی پتەوتر بوونی کۆڵەکە و ئەستوونەکانی شۆڕش.

ئەم ئامادەبوونە یەکپارچەیە، هاودڵی و یەکدەنگیی گەلی ئێران دەخاتە بەرچاو. هەر لەبەر ئەوەیشە کە بەشداریی بەشکۆ و پڕ سۆز و خرۆشی جەماوەر لە ڕێپێوانی ٢٢ی ڕێبەندان هەڵگری پەیامێکی ڕوون و ڕاشکاوانەیە کە ناتوانین بە کەم بایەخی بزانین. پەیامێک کە تیشکی هیوا دەپژێنێتە سەر دڵی هۆگرانی شۆڕشی ئیسلامی و دوژمنانیش تەواو هیوابڕاو دەکات.

 

 

 

سەرپەیڤ