وشداری ڕێکخراوی جیهانی تەندروستی لەحاند کەمبوونی قورسی پێداویستییە سەرەتاییەکان لە باکووری کەرتی غەززە
ڕێکخراوی جیهانیی تەندروستی وشداری دا؛ کەرتی غەززە بە تایبەت باکووری ئەم کەرتە بەرەوڕووی کەمبوونێکی قورسی دەرمان، خۆراک و خواردن، سووتەمەنی و هەروەها پەناگە و شوێنی نیشتەجێبوون بۆتەوە.
تێدرۆس ئەدهانوم گیبریسۆس بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی جیهانیی تەندروستی وتی: کاتێک شەڕی غەززە ڕوویدا هەموو نزیکەی زۆربەی ئەو کەسانەی کە ئاوارە بوون پەنایان بردە باڵاخانەی گشتییەکان و یان ماڵی کەس و کار و خزمەکانیان، ئەوە لەکاتێکدا کە ئێستا ئیتر ٩٠%ی خەڵکی ئەم کەرتە لە خێوەتدا دەژین. ئەم مەسەلەیە ئەوانی تووشی زۆر نەخۆشییەکی هەناسە کێشان و زۆر نەخۆشێکی دیکە دەکات. سەرما و سۆڵە باران و لافاویش بۆتە هۆی نالەبارتر بوونی ئاسایشی خۆراک و هەروەها بە دیهاتنی بەد خۆراکییەکی تۆقێنەر.
ناوبراو بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە بارودۆخی باکووری کەرتی غەزە گەلێک تۆقێنەرە جەختی کرد کەرتی غەززە بە تایبەت بەشە باکوورییەکەی بەرەو ڕووی کەمبوونێکی قورسی دەرمان، خۆراک و خواردن، سووتەمەنی و پەناگە بۆتەوە و ئیسرائیل دەبێ ڕێگە بدات بە گەیشتنی یارمەتی زیاتر و هاسانکاری بکات بۆ سیستەمی فریاگوزاری مرۆیی و یارمەتی گەیاندن بە کەرتی غەززە.