تشرینی دووه‌م 29, 2024 20:23 Asia/Tehran

هاوکات لەگەڵ دامەزرانی ئاگربڕ لە نێوان ڕژێمی زایۆنی و لوبنان، تیرۆریستان لە باکووری سوریا دیسان چالاکییەکانی خۆی دەست پێ کردوەتەوە و کردەوەی تیرۆریستی دژ بە یەکپارچەیی خاکی ئەم وڵاتە ئەنجام دەدەن.

گرووپە چەکدارە نایاساییەکانی سەر بە گرووپی تیرۆریستیی بەرەی نووسرە لە ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردووەوە پەلاماری ناوچەکانی ژێرکۆنترۆڵی حکوومەتی سووریایان داوە لە پارێزگەکانی حەڵەب و ئیدلیب. کەناڵی ئەلمەیادین ڕاپۆرتی داوە گرووپە تیرۆریستییەکانی سەر بە تەحریروشام یان بەرەی نووسرا لە چوارچێوی چەند دەستە و لقدا لە ڕێگای دەروازە سنوورییەکانی تورکیاوە خۆیان گەیاندۆتە خاکی سووریا. ساڵی دوو هەزار و هەژدەی زایینی سەرانی ڕووسیا و تورکیا لە سووچی گەیشتنە تەبایی ، بەو پێیەی کە تورکیا بەڵێنی دا بەبێ خوێنڕشتن تیرۆریستانی سەقامگیر لە پارێزگای لازقییە، حەمما و حەلەب بباتە دەرەوە وە یان چەکیان بکات، بەڵێنێک کە لە ڕوانگەی چاودێرانەوە تا بە ئەمڕۆ جێبەجێ نەکراوە. خاڵی گرینگ سەبارەت بەوە کاتێکە تیرۆریستان دیسان جەموجۆڵی خۆیان دژ بە حکوومەتی سووریا پەرە پێ داوە ، لە کاتێکدا کە ڕژێمی زایۆنی و لوبنان لە ڕۆژانی ڕابردوودا گەیشتنە ڕێککەوتن لەسەر دامەزرانی ئاگربڕ، چالاکیەکانی تیرۆریستانیش دژ بە حکومەتی سووریا دیسان دەست پێ بوویەوە، کەوایە خولی تازەی جموجۆڵی تیرۆریسان لە سووریا دەبێ بە خولی تازەی کردەوەکانی بەرەی زایۆنی ئەمەریکایی دژ بە بەرەی خۆڕاگری لە ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا بزانین کە وێدەچێ بە هاوکاری ژمارێ وڵاتی ناوچەکە ئەنجام دەبێ. ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی پاش چواردە مانگ جەنایەت لە غەززە و لوبنان و ناکامیان لە گەیشتن بە ئامانجەکانیان بەرامبەر بە گرووپەکانی خۆڕاگری بە دامەزراندنی ئاگربڕ لە لوبنان و هەروەها چالاک کردنەوەی گرووپە تیرۆریستییەکان لە سووریا لە دووی هێزگرتنەوە، تەیارکردنی زیاتری هێزەکانیان، خستنە پەراوێزی شکستەکانیان و زەبردان لە میحوەری پشتیوانی بەرەی خۆڕاگری لە سووریادان.

سەرپەیڤ