کاردانەوەی پاریس بە کردەی دوژمنکارانەی ئەمریکا لەدژ سپای پاسداران
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i360534-کاردانەوەی_پاریس_بە_کردەی_دوژمنکارانەی_ئەمریکا_لەدژ_سپای_پاسداران
وەزارەتی دەرەوەی فەڕانسە لە کاردانەوە بە کردەی دوژمنکارانەی ئەمریکا لەدژ سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، خوازیاری پێش گرتن بە تەشەنای گرژیی و ئاڵۆزیی لەناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بوو.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 09, 2019 14:42 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی پاریس بە کردەی دوژمنکارانەی ئەمریکا لەدژ سپای پاسداران

وەزارەتی دەرەوەی فەڕانسە لە کاردانەوە بە کردەی دوژمنکارانەی ئەمریکا لەدژ سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، خوازیاری پێش گرتن بە تەشەنای گرژیی و ئاڵۆزیی لەناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بوو.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی ڕۆیتەرز، وەزارەتی دەرەوەی فەڕانسە ئەمڕۆ سێ شەممە لە کاردانەوە بە کردەی ئەمریکا لەمەڕ دانانی ناوی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە پێڕستی ڕێکخراوە ترۆریستییە دەرەوەییەکانی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند: پاریس لەوئاراستەدا، خوازیاری پێش گیران بە تەشەنای کێشەو ئاڵۆزییەکان لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناڤینە.

هەروەها لە بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی فەڕانسەدا هاتووە: داوا لە هەمووان دەکەین خۆببوێرن لە پەرەسەندن و تەشەنای کێشەو ئاڵۆزییەکان یان ناسەقامگیریی ناوچەکە.

ئەو بەیاننامەیە هەروەها جارێکی دیکە جەختی کردووە لەسەر پێبەندبوونی فەڕانسە بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی(بەرجام) لەگەڵ ئێراندا سەرباری چوونەدەری ئەمریکا لەو ڕێککەوتنە جیهانییە.