نیسان 11, 2019 10:34 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی لەکار کشانەوەکان لە وەزارەتی نێوخۆی ئەمریکا

دوابەدوای گوشارو خۆسەپاندنی کۆشکی سپی بەسەر وەزارەتی ئاسایشتی نێوخۆیی ئەمریکاو لەکارکشانەوەی وەزیرو جێگرەکەی، کاربەدەستێکی باڵای دیکەی ئەم وەزارەتخانەیە وازی لە پۆستەکەی ھێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی ھەواڵیی ئێن بی سی «ڕۆناڵد ڤیتیلۆ» سەرپەرشتی بەشی کارگێڕیی کۆچبەران و گومرگی وەزارەتی ئاسایشتی نێوخۆیی ئەمریکا ڕایگەیاند کە لە سبەینێ ھەینیەوە ئێدی لەو پۆستەی دا نامێنێ.

داناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا پێشتر «ڤیتیلۆ»ی بۆ سەرۆکایەتیی بەشی کارگێڕیی کۆچبەران و گومرگی وەزارەتی ئاسایشتی نێوخۆیی ئەمریکا کاندید کرد بوو، کەچی حەوتەی ڕابردوو پاشگەز بووەوەو کاندید کردنەکەی ھەڵوەشاندەوە.

کشانەوەی«ڤیتیلۆ» لە پۆستەکەی خۆی دوابەدوای ھەوڵدانی کۆشکی سپی بۆ داسەپاندنی داب و نەریتێکی توندو تۆڵ بە سەر کاروباری کۆچبەرای دا ئەنجام دەگرێت.

بەرلەمەش «کریستییەن نیلسن» وەزیری ئاسایشتی نێوخۆیی ئەمریکاو «کلیر گرەیدی»ی یاریدەرەکەی لە پۆستەکەی خۆیان کشا بوونەوە.

توندوتۆڵی نواندنی داماڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە بارەی کۆچبەرانەوە لەگەڵ دژایەتییەکی بەربڵاودا لە ئەمریکا بەرەوڕوو بووەتەوە.

 

سەرپەیڤ