چاو قووڵکە لەیەمەن ، کوژراوی لێی دەکەوێتەوە
نووسینگەی تەندوروستی گشتیی پارێزگەی حەجە لەباکووری یەمەن ڕایگەیاند:ژوماری تووشبوان بە کۆلێرە لەم پارێزگەیە زۆرتر لە پازدە هەزار کەسە کە لەم ژوومارەیە بیست و پێنج کەسیان گیانیان لە دەست داوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی هەینیی ئیرنا، ئیبراهیم ئەشول، بەڕێوەبەری نووسینگەی تەندوروستی گشتیی یەمەن ڕایگەیاند: بەشی دەرمانیی پارێزگەی حەجە ناوەندی تۆکمەوتەواوی بۆ چارەسەرکردنی تووشبوان بە کۆلێرا نییە و بەرەوڕووی کەمبوونی دەرمان بەتایبەتی دەرمانی تایبەت بۆ چارەسەرکردنی کۆلێرایە .
ئەشول داوای هاتنی دامەزراوەی تایبەت بۆ بەرەنگار بوونەوەی تەشەنای نەخۆشی کۆۀێرای کرد بەشێوەیەکی بەربڵاو تر لە پارێزگەی حەجە و هەروەها دەستەبەرکردنی پێداویستی و کەرەستەی پێویست بۆ چارەسەرکردنی نەخوشەکان و پەرەپێدانی ئاستی وەرگیرانی نەخۆشەکان و چارەسەرکردنیان.
لیز گراندی، هەماهەنگ کەری کاروباری مرۆیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە یەمەن ئەم دواییە ڕایگەیاند : یەمەن بەرەوڕووی نالەبارترین قەیرانی مرۆیی لە جیهانە چونکە نیزیکەی سەتی هەشتای حەشیمەتی بیست و چوار ملوێنیی و سەد هەزار کەسەی ، لانیکەم پێویستیان بە یەکێک لە چەشنەکانی یارمەتی مرۆیی و داکۆکی کردن هەیە.
گراندی وتیشی : ئێستاکە نەخۆشیی کۆلێرا لەسەرانسەری یەمەن تەشەنای سەندووە و لەماوەی سێ مانگی ڕابردوو دووسەد کەس کوژراون و زیاتر لە سەدودە هەزار کەس تووشی ئەم نەخۆشیەن.
عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا، ئیمارات و چەند وڵاتی تر لە مارسی 2015 دەستیان دایە دەستدرێژکاری سەربازی بۆسەر یەمەن و بایکۆتی زەوینی ، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتە .
ئەم شەڕخوازییەی عەرەبستان و هاوپەیمانانی ، تائێستا بوونەتە هۆی کوژرانی زۆرتر لە شازدە هەزار یەمەنی، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارەبوونی بەملوێنان یەمەنی.