پیداگری لاڤرۆف لە سەر پێویستی بەربەرەکانێ لەگەڵ کردەوەکانی دژە بەرجامی ئەمریکا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i362122-پیداگری_لاڤرۆف_لە_سەر_پێویستی_بەربەرەکانێ_لەگەڵ_کردەوەکانی_دژە_بەرجامی_ئەمریکا
وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا بە پیداگری لەسەر ئەمەکە " لە دووی ڕێگایەک بۆ بەربەرەکانێ لەگەڵ کردەوەی یەک لایەنەی ئەمریکاین" وتی لەگەڵ هەموو ئەندامانی بەرجام بێجگە ئەمریکا وتووێژ دەکەین هەتا وادە وبەڵینەکانیان کە وادەیان دابوو، جێبەجێ بکەن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 08, 2019 13:20 Asia/Tehran
  • پیداگری لاڤرۆف لە سەر پێویستی بەربەرەکانێ لەگەڵ کردەوەکانی دژە بەرجامی ئەمریکا

وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا بە پیداگری لەسەر ئەمەکە " لە دووی ڕێگایەک بۆ بەربەرەکانێ لەگەڵ کردەوەی یەک لایەنەی ئەمریکاین" وتی لەگەڵ هەموو ئەندامانی بەرجام بێجگە ئەمریکا وتووێژ دەکەین هەتا وادە وبەڵینەکانیان کە وادەیان دابوو، جێبەجێ بکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا ، سرگئی لاۆرۆف وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا ڕۆژی چوارشەممە لە پرێس کۆنفرانسێکی هاوبەش  لەگەڵ محەممەد جەواد زەریف وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە مسکۆ بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە " ڕێزی زۆر بۆ سەبری ئێران قائیلین ، وتی: نامەی حەسەن ڕٶحانی سەرۆک کۆماری ئێرانمان وەرگرتووە ودیداری ئەمڕۆ لەگەڵ زەریف دەرفەتێکی باش بۆ وتووێژ لەمەڕ ئەم نامە وبەڵگەیە بوو. لاۆرۆف وتی: پێبەندی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ڕێککەوتنە بەدەس هاتووەکان وبڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان کە لە بەیان نامەی ئەمڕۆی تارانیش پیداگری لەسەر کراوە، ڕێز دەگرین. لاۆرۆف وتیشی: لەدووی ڕێگایەکین بۆ بەربەرەکانێ لەگەڵ کردەوەی یەک لایەنەی ئەمریکا کە بنپێکردنی ئاشکرای بەرجام وبڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایش بوو، داین. وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی: ئێران ئەمڕۆ چوار+یەک لە کردەوەیەک کە دەێهەوێ بە ئەنجامی بگەیەنێت ولە چوارچیوەی بەرجامە ، ئاگادار کرد. حەسەن ڕٶحانی سەرۆک کۆماری ئێران ، ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند : دوای چوونە دەری ئەمریکا لە بەرجام وناتوانی کردەیی لایەنەکانی تر لەوان ئوروپیەکان بۆ جێ بەجێکردنی وادە وبەڵینەکانیان لە چوارچیوەی بەرجام، ئێران  دوابەدوای سەبروپشودرێژی یەک ساڵە ، بەشێک لە وادە وبەڵینەکانی بەرجامی خۆی لە دوو بەشی فروشتنی مادەی پیتینراو وئاوی قورس کەم دەکاتەوە.