گەیشتنی هەراسازکەرانەی ترامپ بۆ لەندەن
سەرەڕای نەیارەتی توندی خەڵک وچالاکانی بەریتانیا ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ سەفەرێکی سێ ڕۆژە گەیشتە لەندەن
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سەدا وسیما ، دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئەمڕۆ دوشەممە هاوڕێ لەگەڵ هاوژینەکەی مەلانیا ترامپ لە نێوان تەگبیری توندی ئاسایشتی وکاردانەوەی نەرینی دەیان ڕێکخراو وگروپ وڕێکخراوی جەماوەری ، مافی مرۆڤ ودژە شەڕ گەیشتە لەندەن . دانرانی نەردەی ئاسنین لە دەوروبەری شوێنی نێشتە جیی بوونی ترامپ وداخستنی بڕیک لە شەقامەکان هاوڕێ لەگەڵ کۆنترۆڵی توندی هاتوو چوو بەشێک لەو تەگبیرە توندە ئاسایشتیانەیە کە بۆ سەفەری ترامپ لەبەر چاو گیراوەو بە قسەی میدیاکان خەرجی فرەتر لە ٢٥ ملیۆن پۆندی بەسەر ماڵیات دەرانی بەریتانیایی سەپاندووە. شایانی باسە فرەتر لە دە هەزار ماموری پۆلیس بۆ سەرکوت کردنی ناڕازیانی سەفەری ترامپ بۆ لەندەن بانگ کراون. نەیارانی سەفەری ترامپ ڕایانگەیاندووە کە سبەینێ سێشەممە ، یەکێ لە گەورەترین خۆپێشاندانە کان لەدژی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە شارەکانی لەندەن ، مەنچیستر وبیرمنگام بەڕێوە دەبەن. میدیاکان ڕاپۆرتیان دا فرەتر لە ٢٥٠ هەزار کەس بۆ بەشداری کردن لەم خۆپێشاندانە ئامادەیی خۆیانیان ڕاگەیاندووە. هەواڵێکی تر ئەمەیەکە ترامپ چەند دەقە بەر لە گەیشتنی بۆ لەندەن ، لە پەیامێکی توئیتری دا سادق خان شارەداری ئەم شارەی " بە دۆڕێنەری تۆکمە" وەسف کرد. پاش ئەوەیش ، شارەداری لەندەن لە ڕەخنە وگازەندەی توند لە سیاسەتەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ، ناوبراوی بە هەڕەشەی جیهانی ناوبرد کە وەکوو فاشیستەکانی سەدەی بیستەم قسە دەکات .