داخوازیی مەکرۆن لە ترەمپ بۆ دانوستانی تازە لە بارەی بەرنامەی ناڤۆکیی ئێرانەوە
سەرۆک کۆماری فەرانسا لەدیدار لەگەڵ ھاوتا ئەمریکیەکەی خوازیاری دانوستانی تازە لە بارەی بەرنامەی ناڤۆکیی ئێرانەوە بوو.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ھەواڵیی سی بی ئێس ، ئێمانۆئێل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەرانسا ڕۆژی پێنج شەممە لە پرێس کۆنفرانسێکی ھاوبەش لەگەڵ داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە شاری نۆرماندیی فەرانسا، ڕایگەیاند: دەبێ داونستانێکی نێونەتەوەیی تازە بۆ پەرە پێ دانی بڕگەکانی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام ئەنجام بگرێت.
ئێمانۆئێل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەرانسا لەم دیدارەدا بانگەشەی ئەوەی کرد کە، پێشگرتن بە دەست ڕاگەییشتنی ئێران بە چەکی ناڤۆکی، کەم کرانەوەی چالاکییەکانی ئێران لە بواری موشەکی باڵستیک، بەرنگار بوونەوەی چالاکییە ناوچەییەکانی ئێران لەو ئەولەوییەتە ھاوبەشانەی فەرانساو ئەمریکا دەبێت لە بارەی ئێرانەوە.
داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکاش لەم دیدارەدا بانگەشەی کرد: ئەمریکاو فەرانسا لە بارەی ئێرانەوە ھیچ ناکۆکییەکیان نییەو ھەردووک وڵات دەیانەوێت لەوە دڵنیا بن کە ئێران دەستی بەچەکی ناڤۆکی ڕاناگات.
ترەمپ ھعەروەھا لە بایکۆتە یەک لایەنەو دژی ئێرانییەکانی خۆی بەرەڤانی کردو وتی: بایکۆتەکان گەلێک کاراو ھێزمەند بوونەو لە ئێستادا ئێرانییەکان وەک وڵاتێک لاواز کراون.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا ھەروەھا بۆ چەندەمین جار باسی ئامادە بوونی خۆی بۆ دانوستانی دووبارە لەگەڵ ئێرانی کرد.
کاربەدەستانی ئەمریکی ھاوڕەوت لەگەڵ قسە پڕوپوچەکانیان دژی ئێران لە ماوەی ڕۆژانی ئەم دواییەدا گەلێک جار باسی دانوستان لەگەڵ ئێرانیان کردووە.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لەم دواییەدا لە دیدار لەگەڵ بەرپرسان و کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی پێی داگرت: بژاردەی یەکجاری و دڵنیای گەلی ئێران لە بەرامبەر دوژمن دا ھەمان خۆڕاگرییە لە ھەموو بوارێکدا، چونکو دانوستان لە گەڵ دەوڵەتی ئێستای ئەمریکا ژارێکی دووھێندەیە.
جێگای ئاماژەیە داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ھەشتەمی مانگی مای ٢٠١٨ بە دووپات کردنەوەی ھێندێک بوختانی بێ ناوەڕۆکی دژی ئێران ، بە شێوەیەکی یەک لایەنە وێڕای پێشێلکردنی ئەرکەکانی واشێنگتۆن لە ڕێککەوتنی بەرجام دا لەم پەیمانە نێونەتەوەییە کشایەوەو گەڕانەوەی بایکۆتەکانی دژی ئێرانی ڕاگەیاند. ئەو ھەنگاوە یەک لایەنەیەی ئەمریکا لە بەر پێشێلکردنی بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ دژایەتیی بەربڵاوی جیھانی دا بەرەوڕوو بووەتەوەو وڵاتانی جۆربەجۆری جیھان ڕایانگەیاندووە کە پشتگری لە بایکۆتە دژی ئێرانییەکانی ئەمریکا ناکەن.