دابەزینی ئاستی لاگری ئەمریکیەکان لە هەڵبژرادنەوەی تڕەمپ
ئاکامی نوێترین ڕاپرسیەکان لە ئەمریکا نیشان ئەدات ژۆمارێکی کەم لە ئەمریکیەکان بۆ هەڵبژرادنی دووبارەی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە لاگری دەکەن .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی بنکەی هەواڵی هیل ؛ زیاتر لە 50 لەسەدی دەنگدەران لە سەرانسەری ئەمریکا دەڵێن نایانەوێ لە هەڵبژرادنەکانی سەرۆک کۆماریەتی 2020ی ئەو وڵاتە بە دوناڵد تڕەمپ سەرۆک کۆماری هەنووکەیی دەنگ بدەن . لی میرینگوف بەڕێوەبەری دامەزراوەی ڕاپرسی ڕای گشتیی ماریست وتی دوناڵد تڕەمپ بۆ مڵمڵانێ هەڵبژرادنی 2020 خۆی ڕێگای دژوار و کارگەلێکی زۆری لە بەردەم دایە . لە مانگەکانی ئەم دواییەدا زۆرێک لە کاربەدەستانی هەنووکەیی و پێشووی ئەمریکا و هەروەها خەڵکی ئەو وڵاتە ڕەخنەیان گرتووە لە سیاسەتەکان و کردەوەی تڕەمپ و ناوبراویان لێنەهاتوو زانیوە . گرووپێک لە دیموکراتەکانیش لە مانگەکانی ئەم دواییەدا باسیان پرسی ئیستیزاح و لەسەرکارلاچوونی تڕەمپ کردووە .