دان پێدانانی "ویندی شێرمەن " بە درێژەی خۆڕاگری خەڵکی ئێران لە بەرانبەر ئەمریکا
دانۆستان کاری پێشووی ئەمریکا لە وتووێژەکانی ناڤۆکی بە ئاماژەدان بە کردەوەی دەوڵەتی ئێستاکەی ئەم وڵاتە وتی: خەڵکی ئێران تەسلیم نابن .
وێندی شێرمەن " ئەندامی پێشووی تیمی ئەمریکا لە وتووێژەکانی ناڤۆکی لە وتووێژ لەگەڵ ڕادیو نیشتمانی ئەمریکا ئین پی ئار دانی دان کە : ئەمریکا بە چوونە دەر لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ولەگەڵ پەرەی زەخت وگوشارەکان بەسەر ئێران لە رێگەی داسەپانی هەمدیسانی بایکۆتەکان وئەنجام دانی کردەوەی تر ، شڵەژاوی وئالوزی زۆری دەسپێکردووە. شێرمەن لە درێژەدا وتی: بە ئێرانیەکان دەڵیم" تکایە هەروا پێبەند بمێننەوە بە ڕێکەوتنی ناڤۆکی" بەلام تەنیا وتنی وەها شتێک هاسانە چونکە بایکۆتەکانی ئەمریکا کارتێکەری جیی سەرنجی لە سەر ئێران داهەبووە. ئەم کاربەدەستە پێشووەی ئەمریکا لە درێژەدا لەمەڕ ڕاوەستاوی ئێرانیەکان لە بەرانبەر زەخت وزۆریش وتی: ئەوان لەگەڵ چەند ساڵ شەری ئێران وعێراق ڕووبە ڕوو بوون وبە هاسانی لەبەرانبەر " دۆناڵد ترامپ" تەسلیم نابن . دەوڵەتی ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەشتی مای ٢٠١٨ بە شێوەی یەک لایەنە لە بەرجام چووە دەروهەر بەم بۆنەوە بایکۆتی سەپاندە سەر ئێران، ،کردەوەیەک کە لەگەڵ کاردانەوەی بەبڕانەی دەوڵەتی ئێران ڕووبە ڕوو بووەوە.