حوزه‌یران 19, 2019 19:56 Asia/Tehran
  • واشنگتۆن پۆست: ترامپ لەمەڕ ئێرانەوە پلەوجێگەی خۆی لەدەست داوە

رۆژنامەی واشنگتۆن پۆست، ڕایگەیاند، قسەو لێدوانی دژبەیەکی سەرۆکی ئەمریکا لەهەمبەر ئێراندا، بووەتە هۆ هەتا پلەوپێگەی لەجیهاندا لەدەست بدا.

رۆژنامەی واشنگتۆن پۆستن لە یادداشتێکدا بە قەڵەمی "دەیڤید ئیگناتیوس"ی رۆژنامەنووس و شرۆڤەکانی باڵای ئەو ڕۆژنامە، ئاماژەی کردە وازهێنان و کشانەوەی "پاتریک شاناهان" لە بەربژێریی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکاو نووسی: دۆناڵد ترامپ لەبارەی ئێرانەوە پلەو پێگەی خۆی لەئاستی جیهاندا لەدەست داوەو بە وازهێنانی سەرپەرشتی کاتیی پێنتاگۆن، بارودۆخ خرابتریش بووە.

شرۆڤەکاری واشنگتۆن پۆست بەگێڕانەوە لە بەرپرسێکی پێشووی پێنتاگۆن وتی: ئەمریکا لەجیاتی ئەوەی ئێران تەریک بخاتەوە، خۆی تەریک کەوتووە.

ئینگناتیوس وتی: پلەو جێگەی حکومەتی ئەمریکا تەنانەت لەنێو هاوپەیمانە گرینگە ئوروپایی وئاسیاییەکانیشی لەبەین چووەو شک و گومانەکان لە جیهاندا لەمەڕ سیاسەتی ترامپ لەهەمبەر ئێراندا بەڕادەیەک زیادی کردووە کە ژمارێک هاوپەیمانی سەرەکیی واشنگتۆن ، گرینگیان نەدا بە لێدوانەکانی مایک پۆمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەدژ ئێران لەپەیوەندی لەگەڵ هێرش بۆسەر دوو نەوتهەڵگر لە دەریای عوممان.

واشنگتۆن پۆست بەئاماژە بە لێدوانەکانی رۆژی دووشەممەی بێهروز کەمالوەندی وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران لەمەڕ واوەچوونی یۆرانیۆمی ئێران لەڕێژەی٣٠٠کیلۆگرام لەماوەی زەمەنیی دە رۆژەدا نووسی: بەچوونەدەری ساڵی ڕابردووی ئەمریکا لە بەرجام لە بارودۆخێکدا کە ئێران بەتەواوەتی پێبەندبوو بەو ڕێککەوتنە ناڤۆکییە، توانای ترامپ لەمەڕ سەپاندنی بەرتەسکی بەسەر پرسی ناڤۆکیی ئێراندا لەڕێی دیپلۆماسییەوە بە سفر گەیشتووە.

سەرپەیڤ