وشداریدانی چاودێری مافی مرۆڤ لەمەڕ شوێنهاتی نەرێنی سیاسەتە دژە کۆچبەریەکانی ترامپ
ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ وشداری دا، سیاسەتی سەختگرانەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەدژ کۆچبەران، دەبێتە مایەی مەرگی ئەوان.
بەپێی ڕاپۆری رۆژی هەینیی ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆنی ئێران، ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ لە ڕاپۆرێکدا ڕایگەیاند، سیاسەتی سەختگرانەی دەوڵەتی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕێگایاساییەکان بۆ کۆچبەرانی خوازیاری هاتن بۆ ئەو وڵاتە، بەرتەسک دەکاتەوە.
ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ هەروەها جارێکی دیکە ڕەخنەی گرت لە سیاسەتی حکومەتی ترامپ لەمەڕ جیاکردنەوەی منداڵانی کۆچبەر لە باوک و دایکانیان.
لەڕۆژانی ڕابردوودا مەرگی باوکێکی ئێلسالڤادۆری و کچە بچووکەکەی لەسنوری ئەمریکاو مەکسیک و هەروەها بڵاوکردنەوەی وێنەگەلێک لە منداڵانی کۆچبەران لەناو قەفەسە ئاسنیەکان و بارودۆخی دژواری ئەوان لەناوچە سنوریەکانی ئەمریکا، نیگەرانی لەئاستی جیهانیدا دروست کردووە.