ئه‌یلوول 01, 2019 17:04 Asia/Tehran
  • ڕەخنەی ڕێکخراوی  لێبوردنی  نێونەتەوەیی لە درێژەی هاوکاری چەکەمەنی فەڕانسا لە گەڵ عەرەبستان و ئیمارات

ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی خوازیاری ڕاگرتنی فڕۆشتنی چەکەمەنی فەڕانسەوی بوو بە عەرەبستانی سەعوودی و ئیماراتی عەرەبی .

 بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی  هەواڵدەری  ڕادیو تەلەفیزوین  نووسینگەی  ڕێکخراوی  لێبوردنی  نێونەتەوەیی  لە فەڕانسا   ڕایگەیاند  : سەرەڕای  مەترسی   زۆری  کەڵک وەرگرتن  لە چەک و کەرەستەی  سەربازی  نێردراو  لە فەڕانسا  بە مەبەستی  هاسان کردنەوەی  کوشتاری خەڵکی یەمەن  و بنپێکرانی مافی مڕوڤ لەو وڵاتە  پاریس  هەروا درێژەی  ئەداتە   دابین کردنی  چەک و چۆڵ  بۆ عەرەبستان  و ئیمارات .  لێبوردنی  نێونەتەوەیی  وتیشی  فەڕانسە  لە پاڵ  ئەمریا  بریتانیا  ئیسپانیا  و کانادا  هەروا  لە دابینکەرانی  سەرەکی  کەرەستەی  سەربازی بۆ عەرەبستان و ئیمارات  لە شەری یەمەنە .  لێبوردنی نێونەتەوەیی جەختی  کرد  دەبێ گوشار بخرێتە سەر  دەوڵەتی فەڕانسا  تا ئەو وڵاتە کۆتایی بدات بە فروشی نابەرپرسانەی چەک بە عەرەبستان  و ئیمارات .

سەرپەیڤ