داوای گوترێش بۆ کەمبوونەوەی بارگرژیەکان لە رۆژاوای ئاسیا
سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان ، خوازیاری کەمبوونەوەی کێشە و بارگرژیەکان لە ناوچەی رۆژاوای ئاسیا بوو .
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی فارس ، ئانتونیۆ گوترێش روژی یەکشەممە ، خوازیاری کەمبوونەوەی بارگریژەکان لە ناوچەی رۆژاوای ئاسیا بوو و بێ ئاماژە بە پەلامارەکانی پێنج ساڵەی هاوپەیمانیی سعودی بۆسەر خەڵکی یەمەن ، پەلامارەکانی سەر پاڵاوتگەکانی عەرەبستانی شەرمەزار کرد .
یەکینەی فڕوکەی بێ فڕۆکەوانی ئەرتەشی یەمەن سەر لە بەیانی شەممە بە دە فڕۆکەی بێفڕوکەوان پاڵاوگەکانی بەقیق و خەریسی سەر بە کۆمپیانای نەوتی عەرەبستان ( ئارمکۆ) ی پێکا .
ئەوە یەکێک لە گەورەترین پەلامارەکانی ئەرتەش و هێزە جەماوەریەکانی ئەنساڕوڵڵای یەمەن بۆسەر عەرەبستان لە کاتی دەسدرێژیی سەربازیی ئەم رژێمە بۆ سەر یەمەن لە ساڵی 2015 وە تا ئیستا لێک دراوەتەوە .
شەڕنانەوەی عەرەبستان و هاوپەیمانەکانی لە یەمەن لە مارسی 2015 وە تا ئێستا بووەتە هۆی کوژرانی زیاتر لە 16 هەزر یەمەنی ، برینداربوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارەبوونی ملیوێنان یەمەن .
دەسدرێژیی سەربازیی عەرەبستان و هاوپەیمانەکانی هەروەها بووە هۆی بێبەش بوونی وڵاتی هەژاری یەمەن لە خۆراک و دەوا و دەرمان .