تشرینی یه‌که‌م 05, 2019 17:15 Asia/Tehran
  • وشداریی وەزارەتی تەندروستی یەمەن لەبارەی کارەساتی مرۆیی لەو وڵاتە

وەزارەتی تەندروستیی یەمەن ڕایگەیاند، گەمارۆی یەمەن پەنجاو چوار مانگە کە درێژەی هەیەو هاوپەیمانیی سەعودی بە پێش گرتن بە هاتنی کەشتییەکانی هەڵگری سووتەمەنی بۆ بەندەری حودەیدە، کێشەو گرفتی جیددی دروست کردووە بۆ نەخۆشخانەو ناوەندە پزشکییەکان.

وەزارەتی تەندروستیی یەمەن لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند؛ هاوپەیمانیی سەعودی هەروا درێژە دەدا بە گەمارۆی دەریایی، ئاسمانی و زەوینیی یەمەن و ئەو کردە لەپاڵ بۆردومانە ئاسمانییەکان، بارودۆخی تەندروستی و پاکپارێزیی شپرزە کردووە.

ئەو بەیاننامە، قەدەغەی هاتنی سوتەمەنی بۆ یەمەنی وەک بڕیاری ئێعدامی لانیکەم بەسەدان هەزار کەس لە نەخۆشان زانی و پێی داگرت: ڕەوتی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییە درمییەکانی وەک کولێرا، مالاریا، ئەنفڵوەنزا و تاوی دێنگی کە رۆژانە دەیان کەس تووشی دەبن، پێویستیان بە ئیمکاناتی پێویست و لەسەروویانەوە سوتەمەنی هەیە.

وەزارەتی تەندروستیی یەمەن بەداواکردنی یارمەتیی خێرا لە کۆمەڵگای جیهانی وڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، داوای لەوان کرد هاوپەیمانی سەعودی بۆ ئازادکردنی کەشتیەکانی هەڵگری سوتەمەنی بخاتەژێر گوشار و لەو ڕووەوە کە ڕێکخراوی نەتەوەکان ئەو کەشتیانە دەپشکنێ ئیدی بیانوویەکی لەبەردەست دانییە بۆ ڕاگرتنی ئەوان. هاوپەیمانیی سەعودی تائێستا نۆ کەشتی هەڵگری سوتەمەنی لە لێوارەکانی یەمەن ڕاگرتووەو پێشی بە چوونیان بۆ بەندەرەکان گرتووە.

سەرپەیڤ