داکۆکیی ڕووسیا لە یەکپارچەیی خاکی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i370432-داکۆکیی_ڕووسیا_لە_یەکپارچەیی_خاکی_سووریا
وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا، لەمیانەی ڕاگەیەندراوێکدا داکۆکی کرد لە یەکپارچەیی خاکی سووریا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 19, 2019 13:33 Asia/Tehran
  • داکۆکیی ڕووسیا لە یەکپارچەیی خاکی سووریا

وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا، لەمیانەی ڕاگەیەندراوێکدا داکۆکی کرد لە یەکپارچەیی خاکی سووریا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئینتەرفەکس، وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ئەمرۆ شەممە لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: دابینکرانی ئاسایشی سوریا لەلایەن حکومەتی دەمشق و پێویستیی هەنگاونان بۆ دەستەبەرکرانی ئاسایش لە باکوری ئەو وڵاتە لەچاوپێکەوتنی بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا لەگەڵ شاندی ڕووسی، خرایەبەر سەرنج.

"بەشار ئەسەد"یش بەپێی ڕاپۆرەکان، لەدیدار لەگەڵ شاندی ڕووسیدا پێی داگرت: هەموو هێزە ئەمریکی و تورکییەکان، دەسدرێژکارو داگیرکەرن و دەبێ لەسوریا بچنەدەر.

ڕووسیا بەرلەوەش پێی داگرتبوو، دابینکرانی ئاسایش لەڕێی سپاردنی کۆنترۆڵی سنوری تورکیاو سوریا بە حکومەتی دەمشق مومکین دەبێ.