کەمترین پاشەکەوت و یەدەگی گازیی لە هاوینی ئوروپادا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i446464-کەمترین_پاشەکەوت_و_یەدەگی_گازیی_لە_هاوینی_ئوروپادا
پاشەکەوتی گازی یەکێتی ئوروپا لە کۆتایی مانگی ئابدا گەیشتە نزیک ٧١.٥ملیارد مەتری سێ جا کە چواردە ملیار مەتری سێ جا کەمترە لە ساڵی رابردوو.
(last modified 2026-09-02T15:12:44+00:00 )
ئه‌یلوول 02, 2026 13:38 Asia/Tehran
  • کەمترین پاشەکەوت و یەدەگی گازیی لە هاوینی ئوروپادا

پاشەکەوتی گازی یەکێتی ئوروپا لە کۆتایی مانگی ئابدا گەیشتە نزیک ٧١.٥ملیارد مەتری سێ جا کە چواردە ملیار مەتری سێ جا کەمترە لە ساڵی رابردوو.

ئاستی پڕبوونی تانکەرەکانیش بە سەتی شەست و پێنج پۆینت سی و نۆ، کەمترین ڕێژە لە ساڵی دوو هەزار و یازدە تۆمار کرا. کەمیی خێرایی پاشەکەوت و کۆگاکردن، ڕکابەریی لەگەڵ ئاسیا بۆ بارەکانی ئێل ئێن جی، نرخی باڵای سووتەمەنی و گەرمای لەڕادەبەدەری هاوین، لە هۆکارە سەرەکییەکانی ئەو دۆخە ڕاگەیێندراون. ئوروپا بۆ گەیشتن بە ئامانجی سەتی نەوەدی پێش وەرزی زستان، پێویستی بە تێکردنی خالسی نزیک بە شەست و هەشت ملیارد مەتری سێ جای دیکە هەیە. پێشتر ڕاگەیێندرابوو کە ئوروپا بەرەوڕووی مەترسیی چوونەنێو وەرزی سەرمایە بەکەمترین پاشەکەوتی گازی مێژوویی.