پێشوازیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە پێکھاتنی لێژنەی یاسای بنەڕەتیی سووریا
«فەرحان حەق» جێگری وتەبێژی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە پێکھاتنی یەکەم کۆبوونەوەی لێژنەی ئامادەکردنی یاسای بنەڕەتیی سووریا لە ژێنێڤ پێشوازیی کردو وەک ھەنگاوێک لە ئاراستەی دەرباز بوون لە قەیڕانی سیاسیی ئەم وڵاتە لێکی دایەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی هەواڵدەریی ئیرنا، «فەرحان حەق» شەوی چوارشەممە لە پرێس کۆنفرانسێکدا متمانەو دڵنیایی بە پێویستییەک زانی بۆ بەردەوامیی کاری لێژنەی ئامادەکردنی یاسای بنەڕەتیی سووریاو ھیواداریی دەربڕی کە ھەموو لایەک بە نیازپاکی لە ئاراستەی گەییشتن بە ڕێگاچارەیەکی بنەمایی پێکەوە ھاوکاری بکەن.
یەکەم کۆبوونەوەی لێژنەی ئامادەکردنی یاسای بنەڕەتیی سووریا ڕۆژی چوارشەممە لە شاری ژێنێڤی سوییسڕا بەڕێوە دەچێت.
ئایدیای پێکھاتنی لێژنەی ئامادەکردنی یاسای بنەڕەتیی سووریا بۆ یەکەم جار لە کۆبوونەوەی «کۆنگرەی دیالۆگی نیشتیمانیی سووریا» ھاتە ئاراوە.
«کۆنگرەی دیالۆگی نیشتیمانیی سووریا» ڕۆژانی ٢٩ و ٣٠ی ژانویەی ٢٠١٨ لە شاری «سوچی»ی ڕووسیا بەڕێوە چوو.
ڕێککەوتن لە سەر بەرپاکرانی «کۆنگرەی دیالۆگی نیشتیمانیی سووریا» لە ڕەوتی دانیشتنەکەی نوامبەری ٢٠١٧ی سەرۆکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ڕووسیاو تورکیا واتە وڵاتانی دەستەبەرکاری ڕەوتی ئاستانە لە ڕووسیا مسۆگەر کرا.
قەیرانی سووریا لە ساڵی ٢٠١١ بە هێرشی بەربڵاوی ئەو تاقمە تیرۆریستانەی کە لە لایەن عەرەبستان و ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیان لەوانە تورکیاوە بە مەبەستی ڕوخاندنی دەوڵەتی یاسایی بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە پشتیوانییان لێ دەکرێت، سەری هەڵدا. لە ئەنجامی ئەم هێرشانە هەتاکوو ئێستا سەدان هەزار کەس کوژراون و یان بریندار بوونەو ملوێنان کەسیش ئاوارەو هەڵوەدا کراون.