نەتەوە یەکگرتووەکان: مردنی مورسی ئاسایی نەبووە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i371531-نەتەوە_یەکگرتووەکان_مردنی_مورسی_ئاسایی_نەبووە
بە پێی لێکۆڵینەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەرکەوتووە مورسی بە شێوەیەکی بەرنامە بۆ داڕێژراو لە ناوبراوە، ئەو دۆخەیش کە تێدا ژیاوە بە وەحشی گەرانە ناوبراوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 09, 2019 10:39 Asia/Tehran
  • نەتەوە یەکگرتووەکان: مردنی مورسی ئاسایی نەبووە

بە پێی لێکۆڵینەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەرکەوتووە مورسی بە شێوەیەکی بەرنامە بۆ داڕێژراو لە ناوبراوە، ئەو دۆخەیش کە تێدا ژیاوە بە وەحشی گەرانە ناوبراوە.

لە بەیاننامەیەکدا کە کۆمەڵە هاوکارێکی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان دوای لێکۆڵینەوە ئامادەیان کردووە، دەڵێت مورسی لە دۆخێکدا گوزەرانی لە زیندان بەسەر بردووە کە دەکرێت تەنها بە وەحشی گەرانە وەسف بکرێت، لە ماوەی پێنج ساڵی زیندان لە زیندانی "تڕە".

راپۆرتەکە چوار خاڵی لەسەر دۆخی مورسی لە زیندان مردنەکەی بڵاو کردۆتەوە کە دەکرێت بە هەنگاوەکانی کوشتنی مورسی دابنرێن .

تیمەکە کە لە ژێر سەرپەرشتی ئەنیس کالامار لێکۆڵینەوەکەیان ئەنجامداوە، دەڵێت لەو دەرەنجامە دەردەکەوێت کە مورسی بە شێوەیەکی وەحشی گەرانە کوژراوە بە رەزامەندی دەوڵەت.

شارەزایان ئەوەیشیان وتوە کە بەڵگە هەیە کە هەزاران کەس لە زیندانەکان مەترسی ژیانیان لەسەرە بە مردن یان تێکچوونی باری تەندروستیان، بەهۆی خراپی دۆخی زیندانەکان، لە چوارچێوەی هەنگاوەکانی عەبدولفەتاح سیسی بۆ لە ناوبردنی رکابەرەکانی و بێدەنگ کردنیان.