بیست و چوارەمین دانیشتنی کۆنفرانسی ساڵانەی ئەندامانی کۆنوانسیۆنی چەکی کیمیایی لە لاھەی ھۆڵند
بیست و چوارەمین دانیشتنی کۆنفرانسی ساڵانەی ئەندامانی کۆنوانسیۆنی چەکی کیمیایی ڕۆژی دووشەممە لە لاھەی ھۆڵندا دەستی بەکار کرد‌و ھەتا ڕۆژی ھەینیش بەردەوام دەبێت.
کۆنفرانسی ئەندامانی کۆنوانسیۆنی چەکی کیمیایی ، گرینگ‌ترین دامەزراوەی سیاسەت دانەری ڕێکخراوەی قەدەغەی چەکی کیمیاییە کە لە دانیشتنێکی ساڵانەدا، ١٩٣ ئەندامەکەی دوایین ئاڵوگۆڕو سیاسەتەکانی نێونەتەوەیی لە بارەی بەرپەرچ دانەوەی بەکارھێنرانی چەکی کیمیایی دەخەنە بەر باس و لێکدانەوە.
لە دیداری ڕۆژی سێ شەممەی «غوڵامحسەین دیھقانی» یاریدەری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ بەشی مافەوانی و کاروباری نێونەتەوەیی و «ئۆلێگ ڕزیانسۆف» یاریدەری وەزیری پیشەسازیی ڕووسیا کە لە پەراوێزی بیست و چوارەمین دانیشتنی کۆنفرانسی ساڵانەی ئەندامانی کۆنوانسیۆنی چەکی کیمیایی لە لاھەی ھۆڵندا ئەنجامی گرت، ھەردووک لا ڕێگاکانی پەرە پێ دانی ھاوکاریی تاران و مۆسکۆ لە ڕێکخراوەی قەدەغەی چەکە کیمیاییەکانیان لێک دایەوە.
ڕەچاو کردنی نەریتی ھاودەنگی لە بڕیاردانی کۆنوانسیۆنی چەکی کیمیایی و ھەروەھا پابەند بوونی تەواوی وڵاتان بە دەقی کۆنوانسیۆنەکە لەو بابەتانە بوون کە «غوڵامحسەین دیھقانی» یاریدەری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ بەشی مافەوانی و کاروباری نێونەتەوەیی و «ئۆلێگ ڕزیانسۆف» یاریدەری وەزیری پیشەسازیی ڕووسیا جەختیان لە سەر کرد.
دواى پێنج دانیشتنى دادگاى دادبینى هه‌ڵه‌بجه له‌سه‌ر دۆسییه‌ى ئه‌و کۆمپانیایانه‌ى له جه‌نگى عێراق ئێران له ساڵانى هه‌شتاکانى سه‌ده‌ى رابردوو ، که چه‌کى کیمیاییان به رژێمى پێشووى عێراق فرۆشتبوو، شه‌شه‌مین دانیشتنى دادگایش به‌ڕێوه‌چوو .
قوربانیان و به‌رکه‌وتووانى چه‌کى کیمیایى له شارى هه‌ڵه‌بجه له رێگه‌ى کۆمه‌ڵه‌ى قوربانیانى هه‌ڵه‌بجه سکاڵایان تۆمارکردووه ، بۆ دادگایى کردنى ئه‌و کۆمپانیایانه‌ى چه‌کى کیمیاییان به رژێمى پێشووى عێراق فرۆشتووه .
مه‌به‌ست له‌م دادبیینه بۆ ئه‌وه‌یه داواى قه‌ره‌بووکردنه‌وه بۆ واریسى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراون و کیمیارابان بکرێت، له‌لایه‌ن ئه‌و کۆمپانیایانه‌ى هاوکارى رژێمى پێشوویان کردووه به فرۆشتنى چه‌کى کیمیایى به‌و رژێمه.
گروپێکى دادوه‌رى جیهانیش له‌م دادبینییه‌ى دادگاى به‌رایى هه‌ڵه‌بجه ئاماده‌ن و هه‌ر ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ که‌سوکارى شه‌هیدان و کیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه سکاڵایان له‌سه‌ر (25) کۆمپانیا تۆمارکردووه ، ئه‌مه جگه له سکاڵا له‌سه‌ر ئه‌و که‌سایه‌تییانه‌ى به‌شدارى تاوانى کیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه‌یان کردووه .
ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان کەڵک وەرگرتن لە چەکی کیمیایی بە واتای پێشێلی یاسا نێونەتەوەییەکان زانی.
ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە بەیاننامەیکی سەرۆکایەتیدا جارێکی دیکە جەختیان کرد لە سەر لاگری جیدی خۆیان لە کونوانسیونی قەدەغەکرانی بەرهەمهێنان گەشە و کەڵک وەرگرتن لە چەکی کیمیایی و پێویستی لەناو بردنی ئەوان بە پێی کونوانسیونی هاوپەیوەند .
ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش هەروەها جەختیان کرد تا ئەو کاتەی کە تەنانەت وڵاتێکی خاوەنی وەها چەکێک نەبێتە ئەندامی ئەو کومیسیونە، ئامانجی کونوانسیون بە گشتی بە دی نایەت لەو ڕووەوە لە هەموو ئەو وڵاتانەی کە هێشتا وەها کارێکیان نەکردووە بانگهێشت دەکرێت تا بە بێ وەدواکەوتن بچێتە ڕیزی کونوانسیونەکەوە.
ئەنجومەنی ئاسایش هەروەها داوای لە هەموو وڵاتانی ئەندام کرد بە شێوەی تۆکمە و تەواو بەڵێنەکانی خۆیان بە پێی کونوانسیون ئەنجام بدەن و لە ڕێکخراوی قەدەغەی کەڵک وەرگرتن لە چەکی کیمیایی و چالاکی بۆ جێ بە جێ کرانی پشتیوانی بکەن .