کۆمەڵی دادگەریی: کێشەوگرفتەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن پارتە دەسەڵاتدارەکانی هەرێمەوە دروست بوون
ئاب 10, 2026 19:03 Asia/Tehran
ئەنجومەنی سەرکردایەتی کۆمەڵی دادگەریی کوردستانی عێراق رایگەیاند؛ قەیرانی مووچەی فەرمانبەران، چوونەسەری باج، گرانیی سووتەمەنی و هەڵکشانی نرخەکان لە بازاڕ، دەرەنجامی کردەوەی پارتە دەسەڵاتدارەکانی هەرێمی کوردستانە.
ئەنجومەنی سەرکردایەتی کۆمەڵی دادگەریی رایگەیاند؛ کێشەو ئارێشەکانی بەردەم مووچە، چوونەسەری باج، گرانیی سووتەمەنی وهەڵکشانی نرخەکان لە بازاڕ لەلایەن دەسەڵات خۆیەوە دروست بووەو حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرپرسایەتی سەرەکیی چارەسەرنەبوونی ئەو کێشانەی لەئەستۆیەو ناکۆکی نێو پارتەکان و نەبوونی ڕێککەوتن و هاواهەنگی لەنێو هێزە سیاسییەکان، هەرێم بەرەو داهاتوویەکی نادیار دەبا. ئەنجومەنی سەرکردایەتی کۆمەڵی دادگەریی هەروەها خوازیاری هەوڵی هەموو لایەنەکان بۆ پاراستنی سەقامی هەرێم و پێش گرتن بە تێوەگلان لە شەڕ و قەیرانی مەزنتر بوو.
سەرپەیڤ