تڕەمپ خوازیاری لێپێچینەوە لە پلۆسی بوو
دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا ، نانسی پلۆسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەم وڵاتەی بە هەوڵدان بۆ ساتوسەودا لە گەڵ سێنا تاوانبار کرد و خوازیاری لێپێچینەوە لە گەڵ ئەودابوو .
تڕەمپ سەر لە بەیانیی رۆژی شەممە لە توویتێکدا نووسی : نانسی پلۆسی بە دوای ساتو سەودا لە گەڵ سێنا دایە . بۆچی لێپێچینەوەی لە گەڵدا ناکەین ؟
ئەو داواکاریە لە کاتێکدایە کە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا چوارشەممەی رابردوو لە دەنگوەرگرتنێکی مێژووییدا بڕیارنامەی لێپێچینەوەی دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەو وڵاتەی واژۆ کرد .
ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بە 230 دەنگی ئا لە بەرامبەر 197 دەنگی نا بڕگەی یەکەمی بڕیارنامەی لێپێچینەوەی تڕەمپ لەمەڕ تاوانی قۆستنەوەی دەسەڵات و بە 229 دەنگی ئا بە بەر امبەر 198 دەنگی نا بڕگەی دوهەمی ئەم بڕیارنامە لە مەڕ تاوانی کۆندکۆسپنانەوە لە لێکۆڵینەوەکانی کۆنگرەیان واژۆ کرد .
بڕیارنامەی لێپێچینەوەی تڕەمپ بۆ پشتڕاستکرانەوەی دواجار دەنێردرێ بۆ ئەنجوومەنی پیران.
رەوتی لێکدانەوەی لپێپێچینەوەی تڕەمپ دوای ئاشکرا بوونی وتووێژی تەلەفۆنیی ئەو لە گەڵ سەرۆکی ئۆکراین دەسپێبوو .