کانونی یه‌که‌م 30, 2019 16:46 Asia/Tehran
  • لەقاودرانی پەیوەندیی تەلەیفونیی پارێزەری ترامپ لەگەڵ مادۆرۆ

رۆژنامەیەکی ئەمریکی ڕایگەیاند ، پارێزەری سەرۆک کۆماری ئەمریکا پەیوەندیی تەلەیفونیی بووە لەگەڵ سەرۆک کۆماری ڤەنزۆئێلا.

رۆژنامەی ئەمریکیی "واشنگتۆن پۆست" رۆژی دووشەممە لەڕاپۆرێکدا بەگێرانەوە لە سەرچاوە ئاگادارەکان نووسی: "رودی جولیانی" پارێزەری تایبەتی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا سیپتەمبەری٢٠١٨ لەگەڵ "نیکۆلاس مادۆرۆ"ی سەرۆکی ڤەنزۆئێلا لەڕێی تەلەفۆنەوە قسەی کردووە بەو ئومێدەی ناوبراو ڕازی بکا وازلەدەسەڵات بێنێ.

لەو ڕاپۆرەدا هاتووە؛ جولیانی لەو پەیوەندییە تەلەیفونیەدا هەوڵی دا سەرلەنوێ بوارخۆش بکا بۆ بازرگانیکردنی ئەمریکا لەگەڵ ڤەنزۆئێلادا.

بەرپرسانی کۆشکی سپی پاش ئاگاداربوونەوە لەو پەیوەندییە تەلەیفونییە، لەبارەی هۆی دەستتێوەردانی جولیانی لەو بابەتەدا، بێ ئاگاییان ڕاگەیاند.

پەیوەندیی جولیانی لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتانی بیانی لەهەموو سەردەمانی لێکۆڵینەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا سەبارەت بە پرۆسەی لێپێچینەوەی ترامپ هاوپێوەند بە ڕیسوایی"ئوکراین گەیت" کەوتووەتە ژێر زەڕەبین.

تاوسەندنی گوشاری واشنگتۆن لەسەر حکومەتی ڤەنزۆئێلا لە دەسپێکی ساڵی٢٠١٩دا بەهیوای لەسەر دەسەڵات لابردنی مادۆرۆ، تائێستا هیچ ئەنجامێکی نەبووەو ناوبراو بەپاڵپشتیی خەلکی ئەو وڵاتە هەروا وەک سەرۆک کۆماری یاسایی لەسەر دەسەڵات ماوەتەوە.

سەرپەیڤ