رێکخراوی تەندروستیی جیهانیی : دەرفەتی بەرزەفتکردنی کۆرۆنا خەریکە لە کیس دەچێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i377172-رێکخراوی_تەندروستیی_جیهانیی_دەرفەتی_بەرزەفتکردنی_کۆرۆنا_خەریکە_لە_کیس_دەچێ
سکرتێری گشتیی رێکخراوی تەندروستیی جیهانیی بە دوای بڵاوبونەوەی کۆرۆنا لە هەندێ وڵات وشداری دا دەرفەتی بەرزەفتکردنی ئەم ڤایروسە لە جیهاندا خەریکە لە کیسدەچێ .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 22, 2020 06:10 Asia/Tehran
  • رێکخراوی تەندروستیی جیهانیی : دەرفەتی بەرزەفتکردنی کۆرۆنا خەریکە لە کیس دەچێ

سکرتێری گشتیی رێکخراوی تەندروستیی جیهانیی بە دوای بڵاوبونەوەی کۆرۆنا لە هەندێ وڵات وشداری دا دەرفەتی بەرزەفتکردنی ئەم ڤایروسە لە جیهاندا خەریکە لە کیسدەچێ .

بەپێی راپۆرتی رۆیتێرز ، "تیدرۆس ئادهانۆم گربریسوس" لە پرێس کۆنفڕانسێکدا لە لە ژنێڤ لە وڵامی  ئەم پڕسیارە کە ئاخۆ تەشەناکردنی کۆرۆنا گەیشتووەتە لوتکە ، گوتی هێشتا دەرفەتی بەرزەفتکردنی ئەم ڤایروسە هەیە بەڵام ئەم دەرفەتە خەریکی لەبەین چوونە و دەبێ خێرا وەخۆکەوین .

ئەو وتیشی : ئەم ڤایروسە ئەتوانێ لە هەر رێگایەکەوە بڵاوبێتەوە . ئەگەر باش کار بکەین دەتوانین بەرپەرچی هەر قەیرانێکی جددی بدەینەوە بەڵام ئەگەر هەلەکە لەدست بدەین تووشی کێشەی جددی دەبین .

 ئەم کاربەدەستەی رێکخراوی تەندروستیی جیهانیی هەروەها بینرانی کۆرۆنا لە ئێرانیشی  بە " ئێجگار مایەی نیگەرانیی " ناوبرد .

بە وتەی بەرپرسانی وەزاڕەتی تەندروستیی ئێران ، کۆرۆنا تا ئێستا 18  کەسی توشکردووە کە چوار کەسیان گیانیان لە دەستداوە .