پشتیوانی ڕاگەیاندنی دووبارەی ئەمریکا لە ھەنگاوەکانی تورکیا لە ئیدلەبی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i377739-پشتیوانی_ڕاگەیاندنی_دووبارەی_ئەمریکا_لە_ھەنگاوەکانی_تورکیا_لە_ئیدلەبی_سووریا
نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا جارێکی تر ئامادە بوونی واشێنگتۆنی بۆ پشتگری کردن لە ھەنگاوەکانی دەستوەردەرانەی تورکیا لە ئیدلەبی سووریا ڕاگەیاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 04, 2020 14:24 Asia/Tehran
  • پشتیوانی ڕاگەیاندنی دووبارەی ئەمریکا لە ھەنگاوەکانی تورکیا لە ئیدلەبی سووریا

نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا جارێکی تر ئامادە بوونی واشێنگتۆنی بۆ پشتگری کردن لە ھەنگاوەکانی دەستوەردەرانەی تورکیا لە ئیدلەبی سووریا ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی یانەی پەیامنێرانی لاو، «جەیمز جفری» نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا ڕایگەیاند: وڵاتەکەی ئامادەی نادرنی تەقەمەنی و کەرەستەی جەنگییە بۆ تورکیا لە شەڕی ئیدلەبی باکووری ڕۆژئاوای سووریا.

ئەم وتانەی جفری لە کاتێکدایە کە واشێنگتۆن بەرلەمەش  چەندین جار پشتگریی خۆی لەھەنگاوەکانی دەستوەردەرانەی تورکیا لە ئیدلەبی سووریا ڕاگەیاند بوو.

ئۆپراسیۆنی سوپای سووریاو تاقمەکانی خۆڕاگری بۆ پاکتاوکردنی پارێزگای ئیدلەب، دوایین بنکەی تیرۆریستان لەم وڵاتە، لە ماوەیەک لەمەو پێشەوە دەستی پێ کراوە.

ھاوکات لەگەڵ پێشڕەویی بەربڵاوی سوپای سووریا، تورکیا چەکداری زیاتری ڕەوانەی ئیدلەب کردووەو وێڕای ھەڕەشەو گوڕەشە لە سوپای سووریا، خوازیاری ڕاگیرانی دەستبەجێی ئۆپراسیۆنی ھێزەکانی سووری لە ئیدلەب بووە.

پارێزگای ئیدلەب دوایین بنکەی تاقمە تیرۆریستەکانی جێگیر لە سووریایە کە بە ڕزگار کرانی ئەم پارێزگایەو بەشگەلێکی ڕۆژئاوای حەڵەب و ڕۆژھەڵاتی لازقییە، بوونی تیرۆریستان لەم وڵاتەدا دەپێچرێتەوە.

ھەڵمەتی ڕزگارکردنی تۆکمەوتەواوی پارێزگاکانی حەڵەب و ئیدلەب لە ناوەڕاستی دیسامبەری ساڵی ٢٠١٩ دەستی پێ کراو سوپای سووریا ھەتا ئێستا توانیویەتی ١٨٩٠ کیلومەتری چوارگۆشە بخاتەژێر ڕکێفی خۆیەوە. لەم ناوەدا ٤٥٨ کیلومەتری چوارگۆشەی سەربە پارێزگای حەڵەبەو ١٤٣٢ کیلومەتری چوارگۆشەشی ھی پارێزگای ئیدلەبە. ھەڵمەتی ڕزگارکردنی تۆکمەوتەواوی پارێزگاکانی حەڵەب و ئیدلەب لە ناوەڕاستی دیسامبەری ساڵی ٢٠١٩ دەستی پێ کراو سوپای سووریا ھەتا ئێستا توانیویەتی ١٨٩٠ کیلومەتری چوارگۆشە بخاتەژێر ڕکێفی خۆیەوە. لەم ناوەدا ٤٥٨ کیلومەتری چوارگۆشەی سەربە پارێزگای حەڵەبەو ١٤٣٢ کیلومەتری چوارگۆشەشی ھی پارێزگای ئیدلەبە.

قەیرانی سووریا لە ساڵی دووهەزاو یازدەوە لە ئەنجامی هێرشی بەربڵاوی ئەو تاقمە تیرۆڕیستیانەی کە لە لایەن عەرەبستان و ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیانەوە لەوانە تورکیا لایەنگرییان لێ دەکرێت بە مەبەستی ڕوخاندنی دەوڵەتی یاسایی بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە و بە مەبەستی گۆڕینی هاوسەنگیی ناوچەکە بە قازانجی ڕژێمی زایونی دەستی پێ کرا.