وشداری دانی بایدن لەبارەی دواهاتەکانیی سەرکەوتنی ترەمپ
بەربژاری پێشکەوتووی دیمۆکراتەکان لە خولی بەرایی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ئەمریکا، سەبارەت بەدواهاتەکانی سەرکەوتنی سەرۆک کۆماری ئێستای ئەم وڵاتە وشداری دا.
جۆ بایدین بەربژاری پێشتری دیمۆکراتەکان لە خولی بەرایی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ئەمریکا، بە جەختکردن لە سەر ئەمەی نابێ ئیزن بدەین داناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئێستا ٤ ساڵی تر لە کۆشکی سپی دەبێ بلێن: ترەمپ هەرەشەیەکی جیدییە بۆ ئەمریکا لە جیهان.
بایدن گوتیشی: ترەمپ تەشەنا ئەدات بە نەفرەت و دەبێتە هۆی نەفرەت و ناکۆکی لە نێوان خەڵکی ئەمریکا . جۆ بایدین دەشلێت ڕەفتارەکانی ترەمپ بوار خۆشدەکات بۆ لاوازی پەیمانەکانی ئەمریکا لەگەڵ وڵاتانی دیکە زانی و گوتیشی،ترەمپ بەهاوپەیمانەکانی ئەمریکا بێ رێزی دەکات و خەڵکی فریو ئەدات ولایەنگری هەموو دیکتاتۆرەکانی سەرانسەری جیهان دەکات. بە گوێرەی دوایین ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکانی ناوەوەی حێزبی دێمۆکراتەکانی ئەمریکا لە ١٤ ویلایەتی ئەم وڵاتە،"سێشەممەی گەورە" جۆبایدین سەرباری ئەمەی کە لە سێ خولی هەڵبژاردنەکانی ناوەوەی حیزبی ئەنجام گەلێکی لاوازی دەستخستبوو،توانیی لە ویلایەتەکانی دیکە سەرکەوێت. ڕکابەرییەکانی ناوەوەی حیزبی،بەمەبەستی هەڵبژاردنی بەربژاری سەرۆک کۆمارەتی دوو حیزبی دیمۆکرات و کۆماریخواز بەڕێوە دەچێت.