May 28, 2020 15:26 Asia/Tehran
  • بەرپاکرانی ھاوبیروڕایی موسڵمانانی جیھان بۆ بەرنگار بوونەوەی گرفتی کۆرۆنا

حەوتەمین خولی دانیشتنی بەرنامەی گۆڕینەوەی ئەزمونی زانستی و تەکنیکی بە شێوەی مەجازی بەرپا کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕادیۆوتەلەفزیۆنی ئێران، ئەم دانیشتنە بە مەبەستی ھاوکاریی زانستی و تەکنیکی بۆ بەرەوڕوو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناو لە سەر ئەرکی دامەزراوەی «خەڵاتی موستەفا»و ھاریکاریی ئاژانسی زانست و تەکنیک و توێژینەوەی سەنگاپوورو بە مەبەستی خۆش کردنی بەستێن بۆ بەرھەمھێنانی زانست و گەشە پێ دانی و ھەروەھا ڕەخساندنی ھەلی تۆڕچێکردن لە دۆخی گشت داگری کۆرۆنادا بەڕێوە دەچێت.

لەم دانیشتنە مەجازییە دوو ڕۆژەیەدا میوانەکان بە پێشکەش کردنی وتارو باسی بەکۆمەڵ، ئەزمون و تاقیکارییەکانی کارگێڕانی پزیشکیی وڵاتانی ئیسلامی لە بارەی بەرنگار بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناو دۆزینەوەی زانستیانە و داھێنان و ستراتژیی ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ کۆڤیدی_١٩  دەخەنە بەر دەستی یەکتر.

ئەم دانیشتنە ھەروەھا بە شێوەیەکی بەربڵاو ھەلی ھاوکاری بۆ توێژینەوەی ھاوبەش ئاراستە دەکات و بەستێن بۆ باس و خواستی ورد لە بواری زانست و تەکنیک و گۆڕینەوەی ئەزمونی ستراتژی لە گەڵ وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوەی ھاوکاریی ئیسلامی دەڕەخسێنێ.

بۆچوونت