بازرگانیی دەرەوەیی ئێران لەگەڵ ئوراسیا بۆ پتر لە دوو ملیارد دۆلار ھەڵکشا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i383500-بازرگانیی_دەرەوەیی_ئێران_لەگەڵ_ئوراسیا_بۆ_پتر_لە_دوو_ملیارد_دۆلار_ھەڵکشا
باڵوێزی ئێران لە ڕووسیا ڕایگەیاند: بارستایی بازرگانیی دەرەوەیی ئێران لە گەڵ یەکێتیی ئابووریی ئوراسیا دوای ڕاپەڕێندرانی ڕێککەوتننامەی بازرگانیی ئەوبەرایەتی لە ٢٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٩ گەییشتووەتە دوو ملیادو ٤١٧ ملوێن دۆلار.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 07, 2020 13:12 Asia/Tehran
  • بازرگانیی دەرەوەیی ئێران لەگەڵ ئوراسیا بۆ پتر لە دوو ملیارد دۆلار ھەڵکشا

باڵوێزی ئێران لە ڕووسیا ڕایگەیاند: بارستایی بازرگانیی دەرەوەیی ئێران لە گەڵ یەکێتیی ئابووریی ئوراسیا دوای ڕاپەڕێندرانی ڕێککەوتننامەی بازرگانیی ئەوبەرایەتی لە ٢٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٩ گەییشتووەتە دوو ملیادو ٤١٧ ملوێن دۆلار.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «کازم جلالی» باڵوێزی ئێران لە ڕووسیا ڕۆژی سێ شەممە لە یەکەم کارگروپی ھاوبەشی بازرگانیی ئێران و یەکێتیی ئابووریی ئوراسیا وتی: لە سەدا ٧٢ی ڕادەی بازرگانیی دەرەوەیی ئێران و ئوراسیا بەشی ھاوردەو لەسەدا ٢٨یش بەشی ناردەی ئێران بووە.

ناوبراو جەختیشی کرد، ئامادە بوونی چالاکانە لە ھاوپەیمانییە ناوچەییەکان و پەرە پێ دانی پەیوەندیی ئابووری لەگەڵ دراوسێکان لەو سیاسەتە بنەماییانەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە.

یەکەم کارگروپی ھاوبەشی بازرگانیی ئێران و یەکێتیی ئابووریی ئوراسیا  بە ئامادە بوونی بەرپرسانی ڕێکخراوەی گومرگی ئێران و ڕووسیا، کازم جەلالی باڵوێزی ئێران لە مۆسکۆو سەرۆکی ڕووسیی لێژنەی ئابووریی ئوراسیا ڕۆژی سێ شەممە بە شێوەی ڤیدیۆکۆنفرانس بەڕێوە برا.

لە ئێستادا ڕووسیا، کازاخستان، بیلاڕووس، ئەرمەنستان و قڕقیزستان پێنج ئەندامی یەکێتیی ئابووریی ئوراسیان.