تەقینەوەی پاپۆڕێکی جەنگیی ئەمریکا لە سان دیەگۆ
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i383739-تەقینەوەی_پاپۆڕێکی_جەنگیی_ئەمریکا_لە_سان_دیەگۆ
بە پێی راپۆرتی کەناڵی ئێن بی سی لە سان دیە گۆ، دوابەدوای ئاگرکەوتنەوە و ڕوودانی تەقینەوە لە پاپۆڕێکی جەنگیی ناسراو بە " یوو ئێس ئێس بونهۆم ڕیچارد" لە بنکەی دەریایی سەن دیە گۆ لە ویلایەتی کالیفۆڕنیای ئەمریکا، یازدە مەلەوان بریندار بوون و گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 13, 2020 05:59 Asia/Tehran
  • تەقینەوەی پاپۆڕێکی جەنگیی ئەمریکا لە سان دیەگۆ

بە پێی راپۆرتی کەناڵی ئێن بی سی لە سان دیە گۆ، دوابەدوای ئاگرکەوتنەوە و ڕوودانی تەقینەوە لە پاپۆڕێکی جەنگیی ناسراو بە " یوو ئێس ئێس بونهۆم ڕیچارد" لە بنکەی دەریایی سەن دیە گۆ لە ویلایەتی کالیفۆڕنیای ئەمریکا، یازدە مەلەوان بریندار بوون و گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە.

 

بە وتەی کریشنا جەکسۆن لە بنکەی دەریایی سەن دیەگۆ، ئەو پاپۆڕە پێش لە ڕوودانی ئاگرکەوتنەوەکە کاری پاراستنی دەکرد.

فەرمانبەرەکانی ئەو پاپۆڕەش زیاتر ڕۆژانی دوایی هەفتە واتە شەممە و یەکشەممە لە ناو پاپۆڕەکەدان، بەڵام بە گشتی ژمارەی کەسەکان لە ڕۆژانی تری هەفتە کەمتر بوو.

 هێشتا هۆکاری ڕووداوە ڕوون نەبووەتەوە.