ناڕەزایەتیی زیاتر لە 1200 زانستوەری ئەمریکی لە شێوازی تڕەمپ
تهمووز 20, 2020 14:27 Asia/Tehran
زیاتر لە 1200 زانستوەری ئەمریکی لە نامەیەکی ئاوەڵادا بۆ کۆشکی سپی خوازیاری بڕیاردانی حکومەت لەسەر بنەمای پڕەنسیپی زانستیی و خۆبواردن لە تۆمەت لێدانی دژی زانستوەران بوون.
بە پێی راپۆرتی رۆژنامەی گاردیەن ، زیاتر لە 1200 زانستوەری ئەمریکی رۆژی دوشەممە بە نووسینی نامەیەکی کراوە بۆ کۆشکی سپی ، رەخنەیان گرت لە تۆمەت لێدانی ئەم دواییانە لە دژی ئەم بەشەی کۆمەڵگا .
ئەم زانتسوەرانە بە ئاماژە بەوەی کە چینی ئەوان هەمیشە بە درێژایی مێژووی ئەمریکا هەوڵیداوە لە سیاسەتەوە نەگلێ ، تۆمەت لێدان لە دژی شارەزایانی زانستیییان لە لایەن سەرۆکی ئەمریکاوە دایەبەر رەخنە و گازندە .
ئەم شارەزاییانە کە هەندێ لەوان لە حکومەتی ئەمریکادا چالاکییان هەیە لە نامەکەی خۆیاندا داوایان لە تڕەمپ کرد سیاسەتی لەسەر بنەمای زانست لە حکومەتی ئەمریکا زیندوو بکاتەوە .