ھەڵوێستی کاربەدەستانی ئاڵمان لە دژی خۆپێشاندانی نەیارانی بەربەستیی کۆرۆنایی
ئاب 03, 2020 23:08 Asia/Tehran
کاربەدەستانی ئاڵمان بە رەخنەگرتن لە خۆپێشندانی دژی بەربەستیە دانراوەکان بۆ کۆنتڕۆڵی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرونا ، لە بارەی شەپۆلی دوھەمی ئەم پەتایە وشداریاندا .
پۆلیسی ئاڵمان رایگەیاند نزیکەی 20 ھەزار کەس لە خۆپێشاندانی رۆژی شەممە بۆ ناڕەزایەتی بە دانرانی بەربەستیی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا بەشداریان کرد .
کەسانی بەشدار لەم خۆپێشاندانە ، ئەم کۆبوونەوە گەورەیان( کۆتایی گشتگریی جیھانیی- رۆژی ئازادیی ) ناونا .
بە دوای خۆتێوەگلاندنی پۆلیس و ناچار کردنی ناڕازیان بە مەودا گرتن لە یەکتر ، 45 پۆلیس بریندار بوون .