ئاب 16, 2020 17:24 Asia/Tehran
  • جان بۆڵتۆن: ئەمریکا لە ناتۆ دەکشێتەوە

ڕاوێژکاری پێشووی ئەنجومەنی ئاسایشی ئەمریکا، جۆن بۆڵتن، ئەمڕۆ یەکشەممە 16ی ئاب، وتی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بەر لە دەستپێکردنی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکا کە بڕیارە لە 3ی نۆڤەمبەر بەڕێوەبچێت، کشانەوەی ئەمریکا لە ناتۆ ڕادەگەیەنێت.

 

 بە پێی ھەواڵێکی رۆژنامەی لازارۆنی ئیسپانی ، بۆڵتن وتوویەتی، "هێشتا نزیکەی سێ مانگ ماوە بۆ هەڵبژاردنەکان، لە ڕوانگەی سیاسەتی ئەمریکاوە، ئەم ماوەیە زۆر دوورودرێژە، ئەو ئەگەرەی کە لە میانی لوتکەی چوار لەگەڵ سەرۆکی کۆریای باکوور، کیم جۆنگ ئون ناومان لێنا "سوپرایزی ئۆکتۆبەر"، زۆر ڕاستەقینەیە".

ڕاوێژکارەکەی پێشووی ئەنجوومەنی ئاسایشی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کردووە کە "ترەمپ لە پێش هەڵبژاردنەکان بڕیاری کشانەوەی تەواوی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان دەدات، یان کشانەوەی ئەمریکا لە ناتۆ ڕادەگەیەنێت".

سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە میانی چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ ڕۆژنامەنووس، مارک تایسن لە مانگی تەمموز، وتی کە نایەوێت ئەمریکا لە هاوپەیمانیی ناتۆ دەربچێت.

سەرپەیڤ