ئاب 21, 2020 02:38 Asia/Tehran
  • ئەمریکا بە شێوەی فەرمی خوازیاری گەڕانەوەی بایکۆتەکانی ئەنجومەنی ئاسایشت دژی ئێران بوو

دەوڵەتی ئەمریکا بە ڕادەست کردنی نامەیەک، ئەنجومەنی ئاسایشتی لە خواستی خۆی بۆ گەڕاندنەوەی بایکۆتەکانی سەر ئێران ئاگادار کردەوە.

ئاسۆیشێتێدپڕێس شەوی ھەینی ڕایگەیاند، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە ڕادەست کردنی نامەیەک بە ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان، ئێرانی بە پێشێلکردنی بەرجام تۆمەتبار و بە فەرمی داوای گەڕانەوەی بایکۆتەکانی سەر ئێرانی کردووە.

ئەم نامەیە ڕەوتێکی ٣٠ ڕۆژە دەپێوێ کە بۆی ھەیە ببێتە ھۆی گەڕانەوەی بایکۆتەکانی ئەنجومەنی ئاسایشت دژی ئێران.

«دۆناڵد ترەمپ» سەرۆک کۆماری ئەمریکا شەوی پێنج شەممە بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە واشێنگتۆن خوازیاری گەڕانەوەی بایکۆتەکانی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان دژی ئێرانە، ڕایگەیاند: «مایک پەمپێئۆ»ی وەزیری دەرەوەی ڕاسپاردووە ھەتا میکانیزمی گەڕانەوەی بایکۆتەکانی سەر ئێران واتە«میکانیزمی پەلەپیتکە» کارا بکات.

سەرپەیڤ