بەهێزکردنی توانای بەرگریی یۆنان بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەف و هەڕەشەکانی تورکیا
ئهیلوول 13, 2020 07:42 Asia/Tehran
سەرۆک وەزیرانی یۆنان بۆ بەهێزکردنی توانای بەرگریی ئەم وڵاتە بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی گەف و هەڕەشەکانی تورکیا باسی کڕینی چەندین جۆر فڕۆکەی جەنگی و کۆپتەر و ئەژدەری کرد .
کیوریاکوس میتسوتاکیس سەروک وەزیرانی یۆنان رۆژی شەممە گوتی : بۆ بەهێزبوونی توانای بەرگریی وڵاتەکەی ، 18 فڕۆکەی جەنگیی رافائێل و 4 پاپۆڕی جەنگیی دەکڕێت .
سەرۆک وەزیرانی یۆنان گوتیشی : هێزە چەکدارەکانی ئەم وڵاتە بە کۆپتەری سیهاوک-60 و موشەکی تانک شکێن و ئەژدەر تەیار دەبن .
نابراو هەروەها باسی دەکارهێنانی 15 هەزار هێزی سەربازیی نوێی کرد بۆ بەهێزکردنی هەیکەلی هێزەچەکدارەکانی ئەم وڵاتە .