ناڕەزایەتی دژی ڕەگەز پەرەستی لە پۆڕتلەندی ئەمریکا
ئهیلوول 19, 2020 16:42 Asia/Tehran
ناڕەزایەتیەکانی دژی ڕەگەز پەرەستی لە شاری پۆڕتلەندی ئەمریکا جارێکی دیکە دەسپێکرایەوە .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ماڵپەڕی " کی جۆ دەبڵیو ئەیت " ناڕەزایەتیەکانی دژە ڕەگەز پەرەستی لە شاری پوڕتلەند لە ئیالەتی ئورگانی ئەمریکا کە بە هۆی ئاگرکەوتنەوەی بەربڵاو و دۆخی خراپی کەش و هەوا زیاتر لە هەفتەیەک وەدوا کەوتبوو ڕۆژی هەینی سەرلە نوێ دەسپێکرایەوە و فەرمانبەرانی فیدڕاڵ کە لە ژێر فەرمانی ڕاستەوخۆی دوناڵد تڕەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا چالاکی دەکەن بۆ ڕووبەڕوو بوونەوە لە گەڵ ناڕازیان لەو ناوچە جێگیر بوون .
پۆلیسی پوڕتلەندیش بو بڵاوە پێکردنی ناڕازیان کەڵکیان وەرگرت لە گازی فرمێسک هێن .
پۆلیسی پوڕتلەند هەروەها ژومارێک لە ناڕازیانی قۆڵبەست کرد.
لە ناڕەزایەتیەکانی هەفتەکانی ئەم دواییە دژی ڕەگەز پەرەستی لە ئەمریکا هەزاران کەس بریندار بوون و قۆڵبەست کران .