تشرینی یه‌که‌م 14, 2020 23:31 Asia/Tehran
  • باڵوێزخانەی ئێران: ناحەزان بە نیازی تێکدانی پەیوەندییەکانی تاران و باکون

بەشی ڕۆژنامەوانیی باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کۆماری ئازەربایجان ڕۆژی چوارشەممە لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەرڕ بە بڵاو بوونەوەی راپۆرتگەلی دوژمنکارانەی ھێندێک لە میدیاکان ڕایگەیاند: ناحەزان و دوژمنان لە ئاراستەی تێکدانی پەیوەندییەکانی ئەم دوو وڵاتە دۆست و برایە ھەوڵ دەدەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لەم ڕاپۆرتەدا ھاتووە: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو بە پێچەوانەی ڕاگەیەندرانی ھەڵوێستی ڕاشکاوانەی کاربەدەستانی پایەبەرزی کۆماری ئیسلامیی ئێران، دوژمنان و ناحەزانی کۆماری ئازەربایجان و ئێران بەردەوام بۆ گەییشتن بە ئامانجە نەگریسەکانیان لە ئاراستەی تێکدانی پەیوەندییە گەرم و گوڕەکانی ئەم دوو وڵاتە ھەوڵ دەدەن.

لە ڕاپۆرتەکەدا ھاتووە: باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئازەربایجان جەخت لەوە دەکاتەوە کە، چاوڕاکانی ئەم دواییە لە بارەی ھەڵوێستەکانی کۆماری ئیسلامی لە ھەمبەر کێشەی نێوان کۆماری ئازەربایجان و ئەرمینیا درۆودەلەسەی ڕەھایە و ھەر لە بنەڕەت دا ناڕەواو بێ ناوەڕۆکە. بە دڵنیاییەوە ناحەزانی ھەردووک نەتەوەی ئێران و ئازەربایجان بە وەڕێ خستنی شەڕی میدیایی لە ھەوڵس چەواشەکردنی بیروڕای گشتی و شاردنەوەی ڕاستییەکانن.

سەرپەیڤ