لاڤرۆف: ڕووسیا لەگەڵ ھەڵوێستی تورکیا لە بارەی کێشەی قەرەباغەوە نییە
وەزیری ڕدەرەوەی ڕووسیا پێی داگرت: ئەم وڵاتە لەگەڵ ھەڵوێستی تورکیا لە بارەی کێشەی قەرەباغەوە نییە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «سێرگێئی لاڤرۆف» وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند: لە بارەی ئەوەی وا پەیوەندیی بە قەرەباغەوە ھەیەو ھەروەھا ڕۆڵی تورکیا لەم ناوچەیەدا، لەگەڵ ئەو ھەڵوێستەی دەوڵەتی تورکیا لەبەری گرتووە، نین.
لاڤرۆف وتیشی: قەت ئەم بانگەشەیە قەبووڵ ناکەین کە گوایە ڕێگاچارەی سەربازی بۆ کێشەی قەرەباغ لە ئارادایەو ڕێگەپێدراوە.
پێکدادانی تازە لە نێوان کۆماری ئازەربایجان و ئەرمینیا لە ٢٧ سێپتامبەرەوە لە ناوچەی کێشە لەسەری قەرەباغ دەستی پێکراوە کە ھەرواش بەردەوامەو ھەتا ئێستا کۆمەڵێکیش لە ھەردووک لا کوژراون و یان بریندار بوونە.
ھەتا ئێستا ڕێکخراوەی نەتەوەکان و زۆرێک لە وڵاتان لەوانە کۆماری ئیسلامیی ئێران داوای ڕاگیرانی پێکدادانەکان و دەست پێ بوونی دانوستان لەنێوان یەریڤان و باکویان کردووە.